لە نوێترین ئاهەنگیدا کە لە گۆڕپانى مادیسۆنى شارى نیویۆرک سازیکرد ن کچە گۆرانیبێژى بەناوبانگى ئەمریکى مادۆنا هێشرێکى توندى کردە سەر سراە پەیلنى کاندیداى کۆماریەکان بۆ پۆستى جێگرى سەرۆى ئەمریکا.لەو ئاهەنگەدا مادۆنا : قسەى زۆر ناشرین و گاڵتە جاڕانەى ئاسراستەى سارە پەیلن و هاوسەرکەرى کردو لەیەکێک لە وتەکانیدا مادۆنا لە بەردەم جەماوەرەکەیدا وتى : ئەزانن کێ دەتوانێن ڕێگام لێبگرێت ؟ سارە پەیلن ! ئەگەر لە ڕێگاکەم دوور نەکەوێتەوە بەشەق دوورى دەخەمەوە .!مادۆنا لە وتەیەکیشیدا سەبارەت بە هاوسەرى پەیلن وتى ئەوە دەنگى مێردەکەى پەیلنە کە دەڵێ ى ئەو عەربانەیە لەکاتى بەفرباریندا شەقامەکان پاک دەکاتەوە .
پێشتریش مادۆنا لایەنگرى خۆى بۆ باراک ئۆبامى کاندیداى دیموکراتەکانى ئەمریکا ڕاگەیاندبوو و لە گەشتێکیدا بۆ چەند وڵاتێکى جیهان چەندین وێنەى ناوبراوى بلاوکربۆوەو بە مەهاتما گاندى سەرکردەى بەناوبانگى هیندى شوبهاندبوو.