نامه یه‌ک بۆ کوردساتی هاوڕێمان،
زۆر به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری کوردساتی خۆشه‌ویست، سڵاو.
ماوه‌یه‌که چه‌ند که‌سانێک هه‌راسانیان کردووین به ته‌له‌فۆن و نامه ناردن، گوایا ئه‌و که‌سانه دڵسۆزی هونه‌ری کوردین و گوایا کۆنسێرتی هونه‌ری ساز ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر به قسه‌ی ئه‌و که‌سانه بێت، ده‌بێ ئێمه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانیش هه‌رچی ئه‌وان ناردیان یه‌کسه‌ر بۆیان دابه‌زێنین و جار جاره ده‌بێت پاره‌شیان بده‌ینێ.
پاش ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای سایتی چرا تیڤی و کوردستان پۆست و ئاوێنه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت که هه‌ر ئێمه نین له ئێن ئاڕتی 2 که گیرمان خواردووه به‌ده‌ست ئه‌م به‌ناو هونهرمهندانهوهو ئه‌و نامه‌و ته‌له‌فۆنانه کوردساتی ئازیزیشی گرتۆته‌وه و نامه‌یه‌کی گوایا ( له کوردساته‌وه بۆ که‌ی ئێن ئێنمان ) خوێنده‌وه و بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ته‌واوه‌تی وا ده‌زانن ئێره‌ش هۆڵه‌ندایه‌و نرخی هونه‌رمه‌ند وه‌کو ئه‌وێ وه‌هایه.
ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نێرم تاکو به ئاگا بین له‌مانه ، نه‌وه‌کو هێنده کاری هونه‌ریمان بۆ بنێرن به‌رپرسانی کوردسات و ئێن ئاڕ تی 2 لێمان بکه‌ونه شکهوهو ئه‌وانمان لێ توڕه بکه‌ن، بۆیه ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نێرم تاکو منیش داخی دڵی خۆمتان له‌م براده‌ره هونه‌رمه‌نده خاریجیه که ناوی ڕێبوار ڕهووفه) بۆ باس بکه‌م و سوودی لێوه‌ر بگرن.
به‌ڕێزان له کوردسات:
مانگی 9 ی 2012 بوو ئه‌م ڕێبواره ته‌له‌فۆنی کردبوو بۆ کارمه‌ندێکمان به ناوی ( ….) و داوای هاریکاری کردبوو بۆ ڕیکلام و گوایا ئێمه پێکه‌وه به‌هێزین و جوانترین، پاش ئه‌وه‌ی کارمه‌نده‌که‌مان به‌هه‌مان بیر‌و باوه‌ڕی کوردسات هه‌وڵی دابوو ئه‌م به‌ڕێزه تێبگه‌یه‌نێت که شتێ نه‌ماوه له‌کوردستان ناوی خزمه‌تی هونه‌ر بێ، و ده‌بێ بۆ ڕیکلامکردن بۆ کۆنسێرتهکهتان پاره بده‌ن، که‌چی ئه‌و ڕێبواره زۆر به له‌خۆبایی بوونه‌وه به کارمهندهکهمانی وتبوو ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌مان بۆ نه‌که‌یت ده‌چمه لای به‌ڕێز خاوه‌نی ئێن ئاڕتی2، پاش ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێ بێ نه‌جاتمان بوو له‌م براده‌ره، کاتێکمان زانی مانگی 12 ی 2012 دیسان ته‌له‌فۆنی بۆ خودی خۆم کرد و هه‌رچه‌نده جه‌ندین ئیمه‌یڵی بۆ ناردبووم، من هه‌موویانم ئیهمال کردبوو، به‌ڵام نازانم کێ ژماره‌که‌می دابوو به‌و ڕێبواره، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی منیش تووش بووم ، به‌هه‌رحاڵ هه‌ر جاره‌ی به جۆرێ هه‌ڵم دهخهڵهتاندوو به درۆی شاخدار وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه،، ئه‌م ڕێبواره هه‌ر تێ نه‌گه‌یشت که هونه‌ر لای ئێمه ته‌نها بۆ پاره په‌یدا کردنه، بۆیه پاش ئه‌وه‌ی له‌م ڕێبواره تێگه‌شتم که ده‌یه‌وێ کۆنسێرته‌که‌مان پێ بفرۆشێ ، منیش وتم کاکه به‌چه‌ند ده‌مانده‌نێ، له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی، ئێوه خۆتان جه‌ند ده‌ده‌ن وه‌کیل بن، ئێمه بۆیه داوای پاره ده‌که‌ین تاکو کاری داهاتوومان به باشتر بکه‌ین. تاکو هونه‌ر نرخی هه‌بێ و زۆر شتی تری له‌م جۆره.
پاش ئه‌وه‌ی نموونه‌ی کۆنسێرته‌که‌ی بۆ ناردم و سه‌یرم کرد، بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌م کاره شتێکی زۆر گه‌وره‌یه‌و ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده کورد‌و هۆڵهندیهشیان تێکه‌ڵ کردووه، به‌باشم زانی ئه‌م کۆنسێرته وه‌رنه‌گرین، بۆیه پێم وت کاکه ئێمه هیچ کۆنسێرتی به پاره وه‌رناگرین. ئه‌و براده‌ره که ئه‌مه‌ی بیست وام زانی وازم لێدێنێ؟؟
کاتێکم زانی له‌ڕێگای کارمه‌ندێکی ئێن ئاڕتیه‌وه کۆنسێرته‌که‌ی بۆ ناردووین و به خۆڕایی تاکو نیشانی بده‌ین، گوایا ئێمه چاوی 40 ملیۆن کوردین و ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆنسێرته نیشان بده‌ین هونه‌ری کوردیمان به رهو پێش ده‌چێ.
ئه‌م ڕێبواره وا ده‌زانێ ئێمه نازانین هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌ره‌داخی کێیه؟ ئه‌و نازانێ ئێمه خۆمان بڕیارمان داوه کاره‌کانی ئه‌و دانه‌به‌زێنین چوونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م کارانه دابه‌زێنین، له‌وانه‌یه ده‌رمان بکه‌ن له ته‌له‌فزیۆن و پێمان بڵێن ئه‌ی ئه‌وه نیه هونه‌ری جوان هه‌یه وهونه‌ری ڕه‌سه‌ن هه‌یه، ئه‌ی ئه‌وه نیه که‌سانێ پێشمه‌رگه ئاسا کاری هونه‌ری ده‌که‌ن، ئیتر بۆچی ده‌ڵێن هونه‌ر نه‌ماوه؟
ئه‌وه‌تا له هۆڵه‌نداوه کاری هونه‌ری هه‌ر ماوه‌و ئه‌وانه‌شی سازیان کردووه، نه چوونه‌ته وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، نه‌لای ماسئولهکان، ته‌نهاو ته‌نها خۆیان ئه‌م کاره‌یان کردووه.
ئێستا ئه‌م براده‌ره له‌ڕێگای فه‌یس بوکه‌وه واز ناهێنێت، دیسان ده‌ستی کردۆته‌وه به قسه‌کانی.
بۆیه من به‌پێی ئه‌وه‌ی کوردسات خیبره‌ی زیاتره له‌م کارانه‌دا و ماوه‌ی ده‌ساڵ ئه‌م براده‌رانه‌ی ڕه‌فز کردووه، ده‌خوازم نه‌سیحه‌تمان بکه‌ن که ئێمه‌ش چی بکه‌ین تاکو ڕزگارمان بێت له‌م براده‌رانه؟
پاش ئه‌وه‌ی که ئێوه‌ش ڕه‌فزتان کردن و کۆنسێرتهکهتان لێ وه‌رنه‌گرتن، تۆ بڵێێ واز بهێنن و بهێڵن پاروویه‌ک نانی ره‌حه‌ت هه‌یه بیخۆین؟ تۆ بڵێی له‌ڕێگای ته‌له‌فزیۆنه‌کانی تره‌وه که‌ناڵ نه‌دۆزنه‌وه‌و گرفتمان بۆ دروست نه‌که‌ن؟
به‌ڕێوه‌به‌ری ئین ئاڕتی 2
ڕێبوار ڕەئووف