زانا دڵشاد دزەیی : کچە پێشکەشکار ئەڤین ئاسۆ لە یەکەم رۆژی چەژنی قوربان بەرنامەکەی بەناوی “ئەڤین ژن و ژیان” دووبارە دەستپێدەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەکەناڵی ئاسمانی کوردماکس راگەیاند “ئامادەکاری تەواو کراوە، کە لە یەکەم رۆژی چەژنی قوربان ئەڤین ئاسۆ بەرنامەکەی خۆی بەناوی (ئەڤین ژن و ژیان) بەشێوەیەکی راستەوخۆ پەخش دەکات، کە یەکەم ئەڵقە تەرفیھی دەبێت”. سەرچاوەکە ئەوەشی گوت “بۆ ساڵێک گڕێبەست کراوە، ئەڤین خۆی لەگەڵ ئارت کۆمپانیا بەرنامەکە بەرھەم دێنێ و لەکوردماکس پەخشی دەکات”.
جێی ئاماژەیە سێ ساڵ ئەڤین ئاسۆ بەڕێوەبەری ھەردوو کەناڵی کوڕەک و کەناڵ چار بوو، بەڵام دووساڵی رابردوو لەلایەن خاوەن کەناڵەکە خۆی و ئارامۆ دوورخراوەنەوە، بەھۆیەوە تائێستا ئەڤین ئاسۆ لەھیچ بەرنامەیەک دەرنەکەوتۆتەوە.