حەوتی ئەپریڵ سالێادی پێنجەم مەرگەساتی بەردەباران کردنی ، کیژە کوردی ئێزدی دوعا خەلیل ئەسوەدە، ئەو گەنجەی تەمەنی کورتی حەڤدە ساڵەی کردە میراتێک بۆ هەموو ئینسانێک،کارەساتی ئەتکردنی ئینسانیەت لە مەرگەساتی بەردەباران کردنی دوعادا بێ هاوتایە،
زۆرن ژمارەی ئەو ژن و کجانەی بە نێوی ئابڕو وشەرەف و ئاینەوە جوانەمەرگ کران و زۆریشیان هەر لەژێرپەردەو بێ چاوی بینەر خۆڵیان کرا بەسەراو ناو بزربوون بەڵام تاوانی پارەپارەکردنی دوعا بەڕۆژی ڕوناک و بەبەرچاوی کامێراو ڕای هەموو دنیاوە ، ئەوەی سەلماندکە تیرۆکردنی ژن وژیان هەر هاوچوو نیە بە ئیسلام و کەلتوری قورەیش وجەهالەتی عەرەبی، بگرە لە کلتوری کوردو ڕۆژهەلاتا تیرۆرێکی تایبەت هەیە ، کە تیرۆری ئەخلاقە، ئەوانەی کە شانازی وبکەری ئەم جۆرە تاوانەن ،بە ڕەنگ ودەنگ گەر لە یەکیش نەچن ، لە خاڵی شڕواڵ پیسیدا لەیەک ئەچن
سامان فەرەج