ن/ کامەران حاجی ئەلیاس
ئێستا وەکو خەون دێتەوە یادم ساڵی ١٩٧٧ دەقاو دەق بەروارەکەم لەبیر نیە بەڵام مەزندە دەکەم مانگی شەش بێ ئەو کاتەی لە گۆرەپانی قوتابخانەی پاشای گەورە سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەوەستا بووین بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی ئەزموونەکانی کۆتایی ساڵ پێش دانەوەی ئەنجامەکان مامۆستا زرار لە نێو گۆرەپانی قوتابخانە لە وتەیەکی کورتدا گووتی: بەنیازم تیپێکی مۆسیقا دابمەزرێنم و خوولێکی موسیقا دەکەمەوە ھەریەکێک لە ئێوە حەز دەکات یان ئارەزووی فێر بوونی مۆسیقای ھەیە باناوی خۆی بنوسێت..لەبەر ئەوەی من لەم قوتابخانەیە ھەر لەسەردەستی مامۆستا زرار بەشداری چەندین ئۆپەرێت و شانۆگەریم کردبوو بۆیە حەزو و ئارەزووم زیاتر بۆ شانۆ دەچوو نەوەک مۆسیقا،ھەرلەبەر ئەوەش من ناوی خۆم بۆئەو خوولە نەنوسی بەڵام ھەرگیز لە خوولەکە دوور نەبووم ھەردەم ھامووشۆی خوولەکەم دەکرد لە نیگارگایەکەی(مەرسم) مامۆستا زار لە نھۆمی دوومی قوتابخانەی پاشای گەورە بوو کە جگە لە موزیک چەندین خوولی تریش ھەر لەسەردەستی مامۆستا زار ھەبوو وەکو خۆش نووسی ، جوانکاری..ئەم ژوورە ھونەرییە تەنیاپەیمانگایەکی ھونەری نە بوو بەڵکو قوتابخانەیکی کوردایەتیش بوو ھەردەم ئامۆژگای ئێمەمانی دەکرد کە چۆن خاک و کورد وکوردستانمان خۆش بوێت فێری کردین ھەردەم خاوەن ھەڵویست بین ھەرئەم پەروەدەش بوو دوای راپەرینی ١٩٩١ کوردستان دەرکەوت زۆر بەی ئەندامان وەک پێشمەرگە لە رێکخستنەکانی حزبەکان بوون بەڵێ ئەم نیگار گایە لەلایەن ھونەرمەندێکی گشتگیر بەرێوە دەچوو لەھەمووی سەیرتر پێداویستیەکانیش وەکو ئامێری موزیک و کەرستەکانی خوولەکە ھەر لە ئەستۆی خودی بوو بێ ئەوەی کەسێک یان لایەنێک ھاوکاری ئەو زاتە بکات ، بگرە ھەندێک کەس بە چەندین شێواز دەبوونە کۆسپ بۆ ئەوەی ئەو پرۆژیەیە سەرنەکەوێت بەڵام مامۆستا زرار بێگوێدانە ئەم و ئەو لەسەر بەرنامەکەی خۆی بەردەوام بوو .
دوایی ھەوڵ و کۆشش و ھەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر لە ١٩٧٧/٧/١ لە سەر دەستی مامۆستای پایەبەرز ھونەرمەند (زرار محمد مستەفا) تیپی مۆسیقای پاشای گەورە ھاتە دامەزراندن و رۆڵی بەرچاوی ھەبوو لە خزمەتکردنی ھونەری ڕەسەنی مۆسیقا لە شاری رواندز و تەواوی کوردستان.
ئەم ھونەرمەندە لەسەر توانای خۆی بێئەوەی کەسێک یان لایەنێک ھاوکاری بکات توانی پۆلێ لە ھونەرمەندانی موزیک پێیگەێنێت کەئێستا رۆڵی بەرچاویان ھەیە لە گۆرپانی ھونەری موزیکی کوردستان، بەڵێ ٤١ ساڵ بەر لەئەمرۆ ئەم تیپە دامەزارا توانی لە ماوەیەدا چەندین ھونەرمەندی وەک (سیروان سیرینی ، شێرزاد حەیدەری، چەتۆ نەورۆز ، ئامانج غازی ، سەید ئەحمەد رواندزی ، فاروق باپیر، زینل خیری ، ئەحمەد شێخە.. ) چەندانی تر لەسەردەستی ھونەرمەندی پایەبەرز ( زرار محمد مستەفا ) پێگەیشتن ھەروەھا ئەم تیپە لەماوەی تەمەنی خۆیدا توانی چەندین کاری ھونەری ئەکادیمی و پێشکەش بکات و چەندین موزیکی جیھانی وەکو ئۆکێسترا پێشکەش بە ھەودارانی موزیک بکەن و چەندین گۆرانی بێژیش لەم تیپە کارەکانیان بڵاو بکەنەوە وەکو( ولی دۆسکی، ئەحمەد مەندانە، ھاوتا ئەسعد، کاڵێ،ئەبوو بکری لزگی، ناسڕی رەزازی،سامان و سەلام ، خدر بێجانی …) چەندانی تر
بەداخەوە لەدوای راپەرینی ١٩٩١ گەلی کوردستان بەھۆی ململێنی حزبی وکۆچکردنی ھونەرمەندان بۆ دەرەوەی شار پەرتەوازیی لەنێون ئەم تیپە روویدا ھەرچەندە ئێستا ئەم تیپە ماوە بەڵام ھیچ چالاکی ھونەری ئەوتۆی نییە.
لەکۆتاییدا ھەزاران سڵاو چەپکە گوڵ پێشکەش بە مامۆستای گەورەو خۆشەویست و ماندوو دڵسۆزی ھونەر مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دەکەین ھیوای تەمەن درێژی بۆ دەخوازین.
Discussion about this post