لە کەناردا……
تاقەتم چوو،
ئەوەندەم نامە لە بێزاریەوە پێچاو
لە شوشەی بەتاڵی سەرەڕیگاکانم نان و
فڕیم دانە دڵی تۆوە،
بەڵام نەمدی ڕۆژێک تۆ
شەپۆلێک لە خۆت توڕەکەیت و
لەگەڵ خۆیا بیانبات….
من لەوەتەی لێرەم،
لە قەراخ بێ دەنگی تۆدا
لەسەر کورسی ماتەمینی یەک دانیشتوم ،
کتێبەکانی یەئس ئەخوێنمەوە و
گریان ئەنوسمەوە،
بەدیار تەنیایی خۆم و تۆوە…..
من عاجباتیم لەوە دێ،
ئەو هەموو بەردی تووڕەییەم گرتە ڕووی تۆ
کەچی تۆ سەرپۆشی هێمنی یەکت بەخۆتا داوەو
بێ باکی لەوەی من چۆن لەناو خۆما هاڕە ئەکەم…..
ئەی دەریا……..
وریا اسماعیل
21/3/2012