مەسعودی مەلا ھەمزە: وەک تێزی دەرچوونی و دوای چوار ساڵ خوێندن، خوێندکاری دواقۆناغی بەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ھەولێر زاھیر ئیبراھیم شانۆگەری قابیل نمایش دەکا.
شانۆگەری قابیل لە نووسینی فرێدریک کۆفکاو وەرگێڕانی پێشڕەو حوسێن و دەرھێنانی زاھیر ئیبراھیم لە کاتژمێر ١١:٣٠ی رۆژی یەکشەممە ١٥/٤/٢٠١٢ لە ھۆڵی کۆلیژی ھونەرەجوانەکان نمایش دەکرێ.
لە لێدوانێکی تایبەتدا زاھیر ئیبراھیم گوتی: شانۆگەری قابیل ئەزموونی چوار ساڵی خوێندنمە لە بەشی شانۆی کۆلیژی ھونەرەجوانەکان، کە رۆژی یەکشەممە نمایش دەکرێ”.
زاھیر گوتیشی: ئەم شانۆگەرییە لەدرێژەی نمایشەکانی تێزی دەرچوونی خوێندکارانی بەشی شانۆیەو بە بەشداری کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشی شانۆی کۆلیژی ھونەرەجوانەکان نمایش دەکرێ و ئومێدەوارم بتوانم کارێکی جوان پێشکەش بکەم”.