دانا تەھا :وەک ھاووڵاتییان باسی لێوەدەکەن ئەم فیلمانەی ئێستا لە ھەندێک کەناڵە تەلەفزیۆنەکان نیشاندەدرێت، کاری گەری خراپی راستەو خۆی کردۆتەوە سەر خێزانەکان و بەتایبەتی منداڵان، دایکی ئەحمەد – ئافرەتێکەو خاوەنی ٥ منداڵە، نمونەی
ئەوە دێنێتەوە کە ھەفتەی رابردوو کوڕەکەی بە راکردن و دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە دوای پرسیارکردن لێی دەرکەوت دەستی راستی بە ھۆی شمشێرێکەوە لەلایەن ھاوڕێ کەیەوە بریندارکاراوە”. منداڵێکیش ھێما بۆ ئەوەدەکا کە ئەوان نای شارنەوە لاسایی دراماکان دەکەنەوەو بەھەمان شێوەی ئەوانیش گرووپیان ھەیە و فەرماندەی خۆیان دیاری کردووە”.
دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری توێژەران و رۆژنامەنووسانی کوردستان، نیگەرانی خۆیان دەربڕی و ھۆشداریان دایە کەناڵەکانی راگەیاندن لەوەی وەشاندنی ئەم جۆرە فیلمانە کاری گەری خراپی دەبێت لەسەر کۆمەڵگە، کەچی ھیچ لایەنێک بە دوای ئەم بانگەوازە نەھاتن و دوێنی ئەوشەویش یەکێک لەکەناڵەکانی راگەیاندن بڵاوی کردوە کە لە ژێر کاریگەری دراما کۆریەکان لەکوردستان چەند منداڵ بەتیروکەوان چاویان لەدەست داوە”. کاروان رەحمان- تەمەن ٢٣ ساڵ، قوتابی زانکۆ وای وت”.
کافیە، ئافرەتێکی تەمەن ٣٥ ساڵەی پیشی سەرپەرشتی خێزانەکەیەتی، لایوایە بوونی ئەم ھەموو درامایانە لەم کاتەدا کە خەڵک خەریکی نان خواردن و دانیشتنی خێزانیە شتێکی گونجاو نییەو بە باشی نازانم لەبەر ئەوەی ناتواندرێت ھەموو خێزانێک کۆرنتڕۆڵی منداڵەکانی بکا، ھەموو خێزانێک لە کوردستان ناتوانێت ژوری تایبەت بۆ منداڵەکانی دابنێت بۆیە لەکاتی نیشاندانی فیلمەکان گونجاو نییەو حەقی ئەوەی ھەبوو بیانخستبایە درەنگانی شەو بۆ ئەوەی منداڵەکان نەی بینن”. ئەم ئافرەتە پێیوایە، چونکە لە پەروەردە گرفتی زۆر ھەیە لە کوردستان منداڵەکانی ئێمە تامەزۆری زۆرشتن، وەکو نەبوونی یاری کردن، گەشت کردن، ھونەر، فیلم، ھەرکاتێکیش ئەمانە نەبوون و ئەوا بۆشایەک لە ھزری منداڵەکە دروست دەکات و لە بینینی فیلمێکی وەھا ناتوانێت سوود وەربگرێت و کە سەیری دەکا لایەنە خراپەکانی فێردەبێت”. کافیە- ھێمای بۆ ئەوەشکردو گووتی “ھەمووجار کە منداڵەکانم ئەچنە دەرەوە ترسێک دام دەگرێت لەوەی کەی منداڵەکەم شتێکی بەسەر دێت، چونکە ترساوم لەوەی کوڕەکەی منیش وەکو دراوسێکەمانی بەسەر بێت و بە ھۆی تیرو کەوان دەستی بریندارببێت”.
ئەسوەد و شەعبا- دوو منداڵی تەمەن ١٣ ساڵانەن و لە گەڕەکی نەورۆز لەگەڵ ھاوڕێکانیان باس و خواسی دراماو تیرو کەوانیان دەکرد، ئەوانە دەیان گووت “ئەم فیلمانە زۆرباشن و زۆرشتی لێوەفێربوونە، لەھەمانکتدا ئێمە لەناوەخۆماندا وارێک کەوتووینە کە لەگەڵ منداڵانی گەڕەکی خۆمان گرووپێک دروست بکەین و ناوی بنێین دامول، بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆمان بکەین و لەبەرامبەر منداڵانی گەڕەکەکانی تر بوەستینەوەو رێگە نەدەین کەس بێتە بەردەممان و ئازارمان بدات”. محەمەد کوڕێکی دیکەی تەمەن ١٢ ساڵ بوو شمشێرێکی لاستیکی بەدەستەوە بوو، بەڵام ئامادە نەبوو وەڵامی ھیچ پرسیپارێکمان بداتەوەو تەنیا ئەوەی گووت “ئەممە خوشکم لەبازاڕ بۆی کڕیوم”.
رەھەند – گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵەیە ساڵی پار زانکۆی تەواو کردووە، ئاماژە بە بوونی ئەم دیاریدەیە دەکات و ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئێستا لە زۆربەی گەڕەکەکان منداڵان، دەستیان داوەتە شمشێر و تیرو کەوان، بەھەمان شێوی کارەکتەرەکانی نێو فیلمەکان بەکاری دێنن”. ئەم گەنجە نمونەی کۆڵانەکەی خۆیان دێنێتەوەو دەڵێت “بەر لەوەی بەم شێوەیە فیلمەکان نیشان بدرێن شتێکی ئەوتۆ لە نێو منداڵانی گەڕەکەکەمان نەدەبیندرا کەچی ئێستا ئەمە زۆر بەر بڵاو بووەو بەشێکی زۆری منداڵەکان تیرو کەوانیان بەدەستەوەو زیاتر گەراونەتەوە بۆلای چەک و یارییە مەترسیدارەکان”.
بەبڕوای ئەم دەرچوەی زانکۆ لایەنی پەیوەندیدار دەبێت ھەتا زووە خەمێکی لێبخۆن و رێگە لەم فیلمانە بگیردرێت، چونکە شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە تێک دەچێت، لەبەر ئەوەی تا ئێستا چەندین کەس پێوەی برینداربوونەو ھەتا وای لێھاتووە لە مەرگیش نزیک ببنەوەو ئەمە بێجگە لەوەی رقێکیان لا دروست دەبێت و بەشێوەیەکی مەترسیدار دەست دەکەن بەلاسایی کردنەوەی دیمەنەکانی نێو دراماکان، چونکە ئەمە کاری گەری راستەو خۆی دەبێت لەسەر تاک، بەتایبەتی منداڵ و لایەنی پەروەردەی منداڵ دەروخێنێت و وای لێدەکا بیری لای تۆڵەکردنەوەو مڵپەڕاندن بێت، لەوەی ئەگەر کەسێک بە گوێی نەکرد یاخود ئەو شتانەی دەورو بەر کە بەدڵی ئەو نەبێت”. رەھەند گووتیشی “لەم فیلمانە سەدان دیمەنی وەھا دەبیندرێن و ھەستی منداڵیش وایە لاسایی دەکاتەوە، نمونەی ئەوەشی ھێنایەوە کە ساڵانی رابردوو فیلمە کوردییەکان، خۆھەڵواسینیان تێدابوو کەچی دوای ئەمە منداڵانیش ئەمەیان دووبارە کردەوەو مردن”.
بەبڕوای شوان ئەحمەد-فەرمانبەر لەیەکێک لە دامەزراوە ئەکادیمیەکانی شاری سۆران، دراما وەگێردراوەکان کە لەکاتی ئێستادا کەناڵەکوردییەکان رکابەری لەسەردەکەن لەزیان گەیاندن بە بیروھۆشی تاکی کوردی ھیچی دیکە نییە”. ئەو گووتیشی “کە ناڵەکان تاکو ئێستا بەدەست ھەژاری بەرنامە دا رشتنەوە دەناڵینن کە کەناڵ ھەیە تاوەکو ئێستاش بەرنامەی فێرکاری پەروەردەیی لەخۆ ناگرێت، بۆیە وا پێویست دەکات کەکار لەسەر وەرگێرانی بەرنامەی زانستی و رۆشنبیری گشتی بکرێت، بێ گومان بەرھەم دارترە لەدرامایەک کە منداڵەکانمان بکەن بە شەرانگێز”. شوان، ھیوای ئەوەی خواست ئەم کەناڵانەکولتوورو رۆشنبیری کوردی یان بە دەرەوەناساند بایە نەوەک بەرنامەبێ سوودەکانی ئەم وڵاتانەمان بۆ پەخش بکەن ئایا گەر کەسێک یەکێک لە ھونەرەکانی ئەم جۆرە درامایانە بەامبەر بەکەسێکی تر ئەنجام بدات ئەوا کارەساتێکی ترسناک بەدوای خۆیدا بھێنێت ئەوکات کئ ئەم بەر پرسیاریەتیە ھەڵدەگرێت؟ بۆچی بیر لە دەرئەنجامی ئەم جۆرە درامایانە ناکرێتەوە بەر لەوەی بەخش بکرێت، حەقی وایە بیر لە دەرئەنجامەکانی بکرێتەوە، بۆ راستی قسەکانیشم لە ئێستادا دەیان کێشەی بە دوای خۆوە ھێناوەو بەردەوامیش دەبێت”.