لەژێر چاودێری ھونەرمەندی گەورە مەزھەری خالقی ماڵپەری رێکەوت نێت بە ھاوکاری ھوتێل چوار چرا رێز لە پادشای فلوت( سەردار سەر سپی) دەنێت،
رێکەوت سەلام وەک بەر پرسی ماڵپەری رێکەوت نێت رایگەیاند: رۆژی شەمە کاتژمێر ٥:٣٠ لە ھوتێل چوار چرا لە ھۆڵی گۆران رێزلێنانێک بۆ ھونەرمەندی موزیک ژەنی بە توانا( سەر دار سەرسپی) بەرێوە دەچێت کە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی باوەجی کۆیە، ئەم رێزلێنانەش بۆ ئەوەیە ئەم کەڵە پیاوە زیاتر لە ٤٠ ساڵە خزمەت بە ھونەری کوردی دەکات و تا ئێستا فەرامۆش کراوە، ھیواداریشم کە توانیبێتمان خزمەت بەم کەڵە پیاوە بکەین