ئەمڕۆ ٢٠ ی نۆڤەمبەری ٢٠١١ کاتژمێر ٢ دووی پاشنیوەڕۆ لە یادی ڕاگەیاندنی جاڕدانی مافەکانی مناڵدا مناڵانی فێرخوازی موزیکی (تیپی منالانی سلێمانی) سەر بە ڕێکخراوی منال پارێزی کوردستان بە خۆیان و ئامێرە موزیکییەکانیانەوە هەستان بە بەخشین و بلاوکردنەوەی بەندەکانی مافەکانی منالان لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی بە مەبەستی ناساندن و هۆشیارکردنەوەی باوکان و دایکان بۆ پاراستنی منالەکانیان و مامەڵەکردنیان بە شێوەیەکی دروست.
ڕۆژی مناڵانی جیهانی ساڵانە لە ٢٠ نۆڤەمبەر لە سەرتاسەری جیهان یادی دەکرێتەوە، گەڕانەوەو دیاریکردن و چەسپاندنی ئەمڕۆژەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٤ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو لێکگەیشتن لە نێوان مناڵان و دووەمیش بۆ برەودان و سوودوەرگرتن وە خۆشگوزەرانی مناڵان لە سەرتاسەری جیهان. تا ئێستا ١٩١ ولات ئیمزایان لەسەر ئەم جارنامەیە کردووە.
توانا حەمە