شیروان ئیبراھیم حەیدەری :ساڵانە لە جیھانی ئیسلامیدا بەر لە مانگێک لە رەمەزان ریکلام بۆ دراماکانیان دەکەن، بەشداربووی دراماکان داوا لە بینەران دەکەن کە چاوەروان بن و لە چاوەروانی دا بن بۆ بینینی درامایەکی سەرنج راکێش، رەمەزانیش دەکەن بە نیازی خۆیان لەبەر ئەوە لەو مانگەدا خەڵک زیاتر لە( اعتکاف) دایەو چاوی لەوەیە باشترین بەرھەم ببینێ، چاوی لەوەیە شتێکی بەھێزتر ببینێ بینەر لە وێندەر لە چاوەروانی دایە و ئومێدەوارە کە نائومێد نەبێ بەرامبەر ئەوەی دەیبینێ و خۆزگە خوازیشە کە ئەو کاتەی بەھەدەر نەچێ. کارەکتەرەکانیش ھەر لەو مانگەدا چەند جارێک و لە چەند کەناڵێک سەیری بەرھەمەکانی خۆیان دەکەن، من بۆ خۆم لە ئینتەرنێت لە ((موقع محیگ)) چاوپێکەوتنێکی ((الھام شاھین))م خوێندەوە دەڵێ:( پاشێو دەکەم ھەڵدەستمەوە ھەتا شەودادیت لە چەند کەناڵێکی جوداجودا بە دیار درامەکەی خۆم دادەنیشم و بە چاوێکی ھونەری سەیری رۆڵی خۆم دەکەم).
پاشان باشترین دراما خەڵات دەکرێ و ئاھەنگی بۆ دەگێڕێ ھونەرمەندان کۆدەبنەوە و بەشدار دەبن وەکو رۆژێکی مێژوویی سەیری ئەو رۆژە دەکەن و قسە لەسەر دراماکان دەکرێ…
ئەگەر سەیری دراما فارسییەکان بکەین ئەوانەی لە ئێران دەردەچن لە کەناڵی( سەحەر) دەکرێن بە کوردی دەبینین لە نێوان دووسالڕ تا سێ سالڕ کارێکی لە پلەی نایاب دەکرێ لەسەر ئاستی جیھانی و بینەرێکی ھەمەجۆر بەدوای خۆیدا کۆدەکاتەوە بۆ نموونە: پار زنجیرەی ((یوزارسیف)) پێشکەش کرا لە ماوەی یەک سالڕ ئەو زنجیرە لەو کەنالڕ و ئەو کەنالڕ پێشکەش کراو دووبارەکراوە تەوە بەچەند شێوەیەک، لە کەناڵە ((فارسی یەکان)) بە زمانی ((فارسی)) بەڵام چ فارسییەک ئەوەی یەک تۆز شارەزا بێت لە فارسی لە مەتنی تێکستەکە دەگەیشت.
وەکو ھەموو جاران دوبلاژو وەرگێرانی ((بەیروت)) وەری دەگێرا بۆ زمانی عەرەبی ((ستاندەر)) بەڵام چ زمانێک لێوان لێو لە مۆسیقا ولە شیعریەتی رستەکان لە کەناڵی ((کوپر)) و ((حریە)) ھتد پێشکەش دەکرا ، بێجگە لەوەش ژێرنووسی ئینگلیزی بۆ کرا کە زمانێکی زیندووی جیھانییە پێم وا بێ وەرگێردراوەتە سەر زمانی تورکییش بەھەمان شێوە، ئەو زنجیرەیە تاکە زنجیرە بوو کە قسەی زۆر لەسەر کرا لەناو ئێران و لە دەرەوەی ئێران تاک زنجیرەش بوو کە جیاوازییەکی روونی خستە نێوان ((پێناسەکانی عیشق)) و پێناسەکانی ((ھەوەس)) ھتد .
بێجگە لەوەش ((سوریەکان)) لە زنجیرەی مێژوویدا تاکن بۆ نمونە: چەند ساڵێک بەر لە ئێستا ((ھۆلاکۆ)) یان نمایش کرد ((ایمن زیدان)) لەو زنجیرەیەدا ھەستت دەکرد کە حاڵی لێھاتووە لە نێو زنجیرەکەدا ، بە قەد تاڵە مووێک نێوان نەبوو لە نێوان نمایش و واقیعدا بێجگە لەوە ((باب الحارە)) یەک کە دوونیایەک بینەر لەگەلڕ خۆی ڕا دەماڵی و ھەر ساڵێک بۆ ساڵێکی تر لەگەلڕ خۆیان دەبات و سەما بەبیر و ھۆش یان دەکات.
لە ((نیل سات)) یش چەندان کەناڵ ھەن تایبەتمەندن بە دراما. دراما ھەیە ھەتا بینەری ھەبێ ئەوان دووبارەی دەکەنەوە تا لە مێشکی بینەر حیوار و دیمەنەکان و سەرنجەکانیان بچەسپێت ئەوە لە جیھانی دەرەوەدا ..لە وڵاتی خۆمان چ لە باشوور چ لە باکور دونیای دراما خامۆشە لە باشوور دونیای دراما سارایەکە ھیچی لێ ناڕوێ لەوانەیە ((١٠)) ساڵیش ھەیە درامایەکی سەرکەوتوو پێشکەش نەکراوە تاکە دراماش کە جێگەی خۆی کردبۆوە لە نێو دڵی خەڵکیدا درامای ((حب وحرب))کە (( قاسم ملاک)) تیایدا پاڵاوانی ئەو زنجیرە بوو ئەو زنجیرەیە دووبەش بووزنجیرەیەکی ریالیزمی بوو واقیعی ئێستا و ئەو کاتی باشووری دەردەخست کەچۆن دەنالینن لە ژێر دەستی ئیرھابو وستەمی داگیرکەردا, گریان و خەم و نەھامەتییەکان لە دڵی ئەکتەرەکان دەردەھێنا و دەگریان بۆ ژیانی خۆش و ئاشتی و خۆشگوزەرانی، بەڕاستی ((قاسم ملاک)) لەو واقیع دژوارەدا نواندنێکی جوانی کردبوو زمانی دراماکەش زمانێکی راستەوخۆ و سادەو دەربرینی جوان بوو…….تراژیدیایەکی راستگویانەبوو ئاوڕیلەژیانی خەلک بەگشتی دەدایەوە
لە ھەندێک شوێن تراژیدیائاوێزانی کومیدیادەبوو لەناخی واقیع ھەلقوولابوو زمانی ویژدان
دەھاتە گۆو دەیوت:کوانێ دادوکوانێ مافی مرۆڤ کوانێ بەھای ئینسان و پرسی لەدوای خۆی جێدە ھێشت,,,,,,,,,,
لای خۆشمان بەر لە ئێستا تا ((حوسێن میسری)) مابوو ساڵانە بەرھەمێکی خۆی دەھاویشتە بازاڕ، دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پیاوە خزمەتکارە کە ئاواتخوازبوو خزمەت بە ھوونەر و درامای کوردی بکات باشترین درامای ئەو پیاوە ((رەشەی پۆلیس)) بوو لە وێندەرخۆی بە تاڵ کردەوە و ھەگبەی خۆی ڕشت، بەڵام گرینگی ئەو پیاوە لەوە دابوو کە جووڵەی ھەبوو لە رۆژە تەنگ و تاریکەکانی ئەو سەردەمە، دراماکانی وەکو مرواری لە ملی گەردوون کرد،
بێجگە لەویش چەند ھەوڵێکی تر ھەبوو لەوانە ((گەردەلوول))ی (جەلیل زەنگەنە) کە ھەوڵێکی جەماوەری بوو واتا ھەموو چین و توێژەکان سەیریان دەکرد وەکو گەرانەوە بۆ ڕابردووبوو ھەروەھا گێڕانەوەی مێژووی دروست بوونی گرووپێکی سیاسی بوو کە بە چ ئاقارێکی سەخت تێپەریوە لەگەلڕ ئەوەش دا دروست کردنی چەند چیرۆکێکی ((عشق ئامێز)) بۆ ئەوەی گەرم و گوڕی ببەخشێ بەو تێکستە تراژیدییە ئەوەش ھەوڵێک بوو.
باشترین ھەولیش لەو سەردەمە زنجیرەی ((ڕۆیشتن بە دوای سێبەرەکان)) ی ((ھاوڕێ مستەفا)) بوو ، لەو زنجیرەیە دا زمان زمانێکی شیعری بوو ڕستەکان بەسەر یەکترەوەبوونو یەکتریان تەواودەکرد ، زیاتر بەرەو لای ئازادی و دروست کردنی پرس دەچوون ، بینەری گەنجی زۆر بوو ئەو درامایە دووجار پێش کەش کرا ، بینەر حەزی دەکرد لە ناو گومان و دڵە ڕاوکێ کارەکتەرەکان بژیت.
ھە روەھا (خانمی سپێدە)ش ئەویش ھەولێکیتربوو ئەو درامایە ((حەمە علی خان)) وەری گێرابوو سەر زمانی کوردی ئەو درامایە بۆ خۆی ((رووسی)) بوو بەڵام لە واقیعی کوردی زۆر نزیک بوو شوێن وەکو پانتاییەکی سینەمایی بەدیاردەکەوت لەو درامایە گرتەی جوانی تێدابوو سحرێکی جوانی سروشتی تێدابوو ، ھەر وات ھەست دەکرد لە دیار قەسیدەیەک دانیشتووی دەی خوێنتەوە لەو شتە بابەتانە بوو کورت و پوخت بوو زمانێکی رەوان و جوانی ھەبوو.
بەڵام ئەو سالڕ بێدەنگی پێوە دیار بوو تاک زنجیرەیەک ھەبوو ئەویش زنجیرەیەک بەشێوە زاری کرمانجی ژوور بوو لە کورسات پێشکەش دەکرا ئەو گەرم و گوڕی پێوە دیار بوو، ئەکتەرەکانیش نمایشی جوانیان تێدا ئەنجام دەدا. ئەکتەر بەشێوەیەکی وا نمایش دەکرا “تەقموسی” دەکرد لە نێو ڕووداوە جەرگ بڕەکان بۆ نمونە: نمایشکردنی گریانێک یان لەخۆدانێک ئەوانەی تێدا بوو جێگای ئومێد بوو ھەوڵە دایەلۆگەکانیش پچڕپچڕ نەبوو بەردەوام بوو.
پێش ئەو ھەوڵەش “نامەکانی ئەشرەف” ھەبوو کە پێشتر پێشکەش کرابوو لە ڕەمەزان دووبارە کرابووەوە تەنیا یەک جیاوازی لەگەڵ زنجیرەکانی تر ھەبوو ئەویش گەیاندنی پەیامێک بوو کە پێمانی دەگوت “مەرج نییە پیاو ی کلاوچی و سەختەچی لە کۆَتاییدا ھەموو جارێک بیدۆَرێنێ” ئەوە لەو زنجیرەیەدا ھاتە دی “ئەشرەف” بە درۆَیەکانی بردییەوە و خەڵکیش خەو بەری نەدان و بەردەوام سەریان بۆَ لەقاند، ئەمە واقعە تاڵ بێ یان شیرین، زۆَرن ئەوانەی لە مێژوودا بەتەلەکەبازی پێگەیشتن و بردیانەوە و ئەو ژیانەشیان لەگەڵ خۆَیان برد… گەیاندنی ئەو حەقیقەتە شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو چونکە بینەر بە دوای ئەوە بووە کەوا ڕووی ڕاستییەکان دەربکەوێ، مۆَمی حەقیقەت لە نێو شەوەزەنگدا بە دیار بکەوێ بەڵام ئەو مۆَمە دانەگیرسا و تاریکیش وەکو شەوێکی چڕ مایەوە، پێم خۆش بوو کە کۆتایی بەپی ی َویستوحەزی خەڵک نەبوو، بەڵکو وەکو دەھالیزێکی واقع بوو کە ڕووداوەکان بەناو تاریکیدا بەڕێکەوتن، خەڵکێک خەوی لێکەوتبوو لە خەوکەی بەردەوام بوو وریا نەبۆَوە
بێجگە لەوەش زنجیرەی “گەمەی باڵندەکان ” کە زەمەنێک بەر لە پێشکەش کردنی ریکلامی بۆ دەکرا لە “کوردستان تیڤی” ئەو زنجیرەیە بینەر ھەر لە ناونیشانی ئاوات خواز بوو کە بێدەنگی تەی بکات و قسەی خۆی بکات، بەڵام وا نەبوو ھەر لە ئەڵقەی “١”مەوە بە ساردی دەستی پێکرد تا گەیشتە ناوەڕاست ھەر خاوی وسستی ناوەڕۆکی ئەم درامایەی کوشتبوو جووڵە نەبوو ئەکتەرەکان ھەر لە دوورەوە بوون، لە ناوەڕکی پەیامەکە نزیک نەدەبوونەوە، گرێیەکی ھونەرێت نەدەدیت، تەنیا ساردوسڕی باڵی خۆی کێشابوو بەسەر تێکستەکە، ئەڵقە ئەڵقە بینەری زیاتر تووشی وەڕسی دەکرد چونکە ھیچ چاوەڕوانییەکی دروست نەدەکرد، کێشەکانی ناو ئەو درامایە بەقسەی بۆش و حالەتی سارد دەربڕینی لێ دەکراوئاکتیڤ نەدەبوو ئەو زنجیرە تا ئەڵقەی کۆتایی ھەر وا ڕویشت لە ھەندێک شوێن ” گورگی دەریا” دەیویست ڕستەی مەزن گرد بکاتەوە کە لە رستە ناو ڕۆمانەکان دەچوو بەڵام ئەو قسانە لە بۆشاییەکی بێ مانا دەکەوتنە خوارەوە واقعیی پێ گەرم نەدەکرا ئەو درامایە و زۆر درامای لەو شێوەیە لەگەڵ کۆتاھاتنی مەرگی خۆی ڕادەگەیەنێ و ھیچ ئاسەوارێک بەدوای خۆی بەجێ نایەڵێ و ھیچ ڕستیەیەک بۆ یادگاری لە لاپەڕەی یا دوەری بەجێ ناھێڵێ لەبەر ئەوەیە ئەو درامایانە کە لەو شێوەیە ن بەسووکی و بەبۆشی لەگەڵ با دەڕۆن ئەمەش لەئەنجامی ئەوەی “ناوەڕکی دەقەکە” سنووردارە و چەقێکی بەھێزی نییە بۆیە خولگە خولانەوەکانیشی لەسەرخۆ و لاوازە ئەم دەقانە لە سیمای مردوویەک دەچن ڕەنگ بزر کاو و بێ شەوقن، تیشکیان نییە بۆ بەرامبەری خۆیان.
بێجگە لەوەش زنجیرەی “فرمێسک” ھەبوو ئەو زنجیرەیە تێکستێکی کراوە بوو ھیچ پەنھانواپۆشراوەیەکورەمزێکیتێدا نەبوو لەو زنجیرەیەدا کە لە نووسینی “نازم دڵبەند” بوو ھونەرمەندانی ھەولێر تێدا بەشداربوون، ئەو زنجیرە ھیچ گرێیەکی تێدانە بوو، چەند ئەڵقەکانی دوایی ھەر لە زیادەگی بوو، لێشت بکرتاندبا ھەروەکو خۆی دەردەچوو، زمانێکی ناوچەیی بەسەری دا زاڵ بوو، ڕستەکان ھیچ جیاوازییەکی نەبوو لەگەڵ ڕستەی ناوچایەخانە و ناو ئاشپەزخانەی ماڵەکان، لە ھەمووی ناخۆشتر لەو زنجیرەیەدا ئەوە بوو کە ھونەرمەندەکان خاوەن زمانێکی رەوان نەبوون(فێیح)نەبوون ھەتا وشەیەکیان گۆ دەکرد ماوەیەک دەوەستان ئینجا وشەیەکی تر لە دەمیان دەھاتە دەرێ وەکو ئەوە وا بوو کە تێکستەکەیان لەبەر نەبێ یان ھەندێ جار وشەکان لەسەر زاریان زەحمەت بوو، ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەیە کە زمانی ھونەرمەندەکان زمانێکی ناوچەییە و خاوەن ڕەھەندی فیکری نین و ھەڵگری واتای جیاواز نین، ھەتا کوڕە “سەقەتەکە” کە رۆڵی ھونەرمەندێکی دەبینی ورۆلێکی سەرەکی ھەبوو دەتگووت پیاوی ئالییە قسە دەکات، لەرینەوەی دەنگی وزایەڵەی قسەکانی بەمشێوەیە بوو، ئاواتخواز بووم کە لەو زنجیرەیەدا یەکێکیان ببینم کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ قسە بکات و پچڕپچڕ قسە نەکات تەنیا ئەو کچە سلێمانییە نەبێت کە سکرتێرە بوو رستەکان خێراو راستەوخۆبوون. پچڕپچڕی لە ڕستەکان وەکو “ئۆکتافیوباز” دەڵی َوەکو بەردێک لە ھەناویان بێتە دەرەوە، قسەکانی ئەوانەش بەمشێوەیە بوو ھەتا خوێندەوار و ڕۆژنامەنووسەکانی ئەو زنجیرەیە بەو دەردە دەیانناڵاند کە نەیاندەزانی بەزمانێکی جوانی رۆشنبیری پاراو قسە بکەن کە جیا بێ لە قسەی ئەوەکانی تر ھەر ھەموو شێوە زمانەکان بەیەک ئاقار دەرۆیشت، خوێندەوار و نەخوێندەوار یەک شت بوون ھەتا دەگاتە “بەبەم”یش کە خۆی وەکو کەسایەتییەکی “گەمژە” پیشان دابوولە دراماکەدا. درامایەکە لە دەشتێکی کاکی بەکاکی دەچوو بەڵام بەبێ کێڵان و تۆ پێداکردن بوون،
لە کۆتاییدا دەتوانم بڵێم چەند خاڵێک لە درامای کوردی دەبینم بەگشتی لەوانە:
١- نەبوونی گرێی ھونەری ئەوە بۆشاییەکی گەورەی دروست کردووە لە درامای کوردی بۆ نموونە. بینەر زۆر بەئاسانی بەئەنجامی تێکستەکە دەکەوێ و زۆر زوو خۆی دەدات بە دەستەوەو خۆی پێ ڕاناگیری لەبەرئەوەی فرە گرێ نییە یاخودھەرگرێیتێدانییە لە کۆتایی ھەر ئەڵقەیەک و ئەڵقەیەکی بەیەکتری نابەسترێنەوە. ئەڵقە بەئەڵقە دەپچڕی و دانەکانی دەکەوێ.
٢- نەبوونی تێکستی جەوھەردار ئەوەش بۆشایی گەورەی دروست کردووە تێکستەکان بە گشتی ڕەمز بەخش نینە ، فرەبابەت نینە ، لە بابەتێک قەتیس ماون یان لە شتێکی بچووک خۆیان لوول داوە و پێچ دەکەنەوە بە دەوری یەکتردا.
٣- دووبارەبوونەوە درێژ دادڕێ لە سەر زەمینەیەکی خاڵی نائومێدی و نیگەرانی بە دڵی بینەر دەبەخشێ.
٤- بەشێک لە ھونەرمەندەکان خوێنەری جیددی نیینە و ناخوێننەوە شارەزایی جیھانی دڕامانین و سەیری دراما جیھانی یەکان ناکەن بە چاوێکی ھونەری، لە ھەمان کاتیشدا خۆیان پێ لە ئەو جێ داھێنانە وەکو “سوقرات” دەڵێ:( ئەوجی گە مژەییە کە مرۆڤ نەزانێ نەزانە )خۆی پێ قەڵاو راھێنەربێ، ئەگەر ئەکتەر ئەزموونێک ومەشقێکی تەواوی خۆ پێگەیاندنی خۆی نەبێ دەکەوێ ، نواندنیش لە تەمەن نییە بە مەشق و راھێنان و بیرکردنەوەی جوانە نەوەک بە قسەی بریقەدار و کاری سست.
٥- ئەگەر سەیر بکەین ھەندێ لە زنجیرە دراماکانی دەوروبەرمان چەندان ئەڵقە دەبڕێ بینەر ناتوانی ھیچ پێشبینی یەک بکات ئەوەش لە ئەنجامی گوناو گونی بابەتەکان و ھەروەھا لە ئەنجامی چڕی و فرە لقی ناو حەکایە ت و بابەتەکان لە ئەنجامی فرە واتاو فرە دەلالەتی ڕستە و دەربڕینە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ دونیایەک ئاماژەو ھێمای تر.
٦- نەبوونی ڕوئیایەکی ڕۆشن لە ناو دراماکاندا دەبێتە دروست کردن و چینی دونیایەک خامۆش، ساتێک ڕوانینێکی مستقبلی نەبێت ئەو درامایانە ھەنگاو یان سست و خاو دەبێت ڕوئیا گەلێک گرینگە بەرھەمی فیکرێکە کە توانای ئەوەی ھەبێ لە ناو کۆی کایە فیکری یەکان کاربکات و سوود وەربگرێ لە توانا گەورەکان بۆ وێنە لە زنجیرەی “حاج متولی شعراوی”دا باس لە وێنەی کەسێکی عارف دەکات کە لە ھێمنی دابێ وێنەیە، خاوەن چاوێکی تیژە لە دەست کەوتنی زانیاریدا، ھەروەھا پاشای بواری رەوانبێژدییە کە لە حەقیقەت دا ئەو وێنەیە وەرگرتنی وێنەیەکی واقیعە کە ھی ژیانیزاناودانایگەورە( شعراوی یە) ، بەڵام کارکردن لە جیھان بینی ئەو پیاوەدا کە کاری ھەرە گەورەی خزمەت کردنی خەڵکی بووە لە ڕێگای وتارەکانیەوە بە تەنیا خۆی و کتێبەکەی دەستی بەس بوو بۆ ئامۆژگاری و پەندو ھونەرەکانی رەوانبێژی, ئەو کارەکتەرە ، کە لەم زنجیرە لاسایی دەنگی ئەو موفەسیرەی کردۆتەوە لاسایی جووڵەکانی لاسایی ھەناسەقووڵەکانی لاسایی ئاوڕدانەوەکانی لاسایی قووڵبوونەوەکانی لاسایی کپی و لەسەر خۆیی و نزاکانی ھەموو وێنەکان دەخاتە بەر چنگی بینەر.
٧- زۆر لە دراماکانی ئێمە لە وتاری ھەینی دەچن بە تەنیا ئامۆژگاری کردنی ڕووتن ، لە ساتێکدا لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەگەر ئامۆژگاری مندالێک بکەین بەو شێوازە ڕاستەوخۆیە قبووڵی نی یە ، ھونەرەکە دەکوژن لە پێناوی ئەوەی شتێکی ڕاستەوخۆ بڵێن یاخود ھونەرەکە دەکەنە قاپێک ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراوی تێدەکەن ھەتا کە باس لە مردن و تێپەر کردنی ڕۆژگارو دونیای نیعمەتەکان دەکەن وەکو داپیرەیەک ئەو حیوارە دەگێرنەوە دەوڵەمەندی ناکەن بە فەلسەفەیەک یان بە عیرفانییەتێکی قوولڕ یان بە ڕوحێکی سایکۆلۆژی نایگێرنەوە ناچنە ناو ناوەخنی ھەستەکان.
٨- کارەکانی ئێمە و دراماکانی ئێمە زۆربەیان پەلە پرووزێ یان پێوە دیارە ئێمە دەمانەوێ بە پەلە کارێک بکەین و بەرھەمێک باوێینە بازاڕ جا خراپ بێ یان باش گرینگ ئەوەیە کارێک ئەنجام دەدەین بەڵام کارەکانمان “اتقان”یان نی یە لە ھەموو ڕووەکان بۆ وێنە لە ڕووی ۆێنەگرتن و ڕووناکی و لایەنە ھونەری یەکان بگرە تا دەگاتە تێکست و بابەت و کارەکتەر و نمایش ھتد ھەر ھەمووی پڕ لە کەلێنە و قەوارەی گەورەی تێدایە ، زۆرجار بەرامبەر فیلمە جیھانی یەکان دادەنیشین ئەو فیلمانەی لە ترۆپکدان گرتەی وا ھەیە ئەگەر پاروو لە ناو دەمت بێ ئەوە ڕایدەگریت جووڵە و ھەستت کۆنتڕۆڵ دەکات، ھەردوور نەڕۆین زنجیرەی “خۆشەویستی یەکی غەمناک” ئەو زنجیرە کۆریە کە لە کوردستانتیڤی پێش کەش کرا بە دۆبلاژی کوردی ھەزارەھا عاشقی گریاند ھەزارەھا کچ و کور لە ناو فرمێسکە گەرمەکانی “ژوانیۆدا” قەتیس مان ھەزارەھا تاکی کوردی مەبەستم گەنجە لە کاتی سەیرکردن وایان دەزانی ئەوان( ژوانیۆن) سەدەھا کچ وایان ھەست دەکرد ئەوان “ھاین”ن ھەتا زەنگی مۆبایلەکەشیان خستە سەر نەغمەی دەسپێکی ئەو زنجیرەیە یان چەندەھا باوک و دایکی سەرمەست کردبوو و سەریان لەو ڕێز و خۆشەویستی دەرنەدەچوو کە لای ئەوان بوونی نییە.
ئەگەر سەیری جیھانی دەرەوە بکەین دەبینین چەندەھا خوێنەرمان ھەبووە داوایان لە داھێنەری ڕۆمانێک کردووە وتوویانە پاڵەوانەکەت با نەمرێ ھەرچی دەتەوێت پێتی دەدەین، ئەوە لە “ھاری پۆتەر” ڕوویدا ئەو سیحرە دەبێ چی بێ ڕۆمانێک یان درامایەک کە خەلک بەمشێوەیە مەست دەکات ونقومی دەکات؟؟، دەبێ ئەو ڕازە چی بێت کە درامایەک یان فیلمێک ملیۆنەھا کەس ڕاپێچی ناو خۆی دەکات؟.
.
٩- زۆر شانۆگەری زۆر جوان پێش کەش دەکرێ بەڵام لە تیڤی یە ناو خۆیەکانیش نمایش ناکرێ، یان ساڵانە ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم لە سلێمانی دەکرێ چەندەھا فیلم پێش کەش دەکرێ و کەس نایبینێ تەنیا ئەوانەی لە ھۆڵەکە دانیشتوون لە ساتێک ھۆڵەکە جێگای دوو سەد کەس لێ نابێتەوە، من پێم باشترە لە جیاتی ھەندێک لەو درامایە سادەو لاوازانە ئەو فیلمانە نمایش بکرێ کاریگەری خۆی دەبێ لە ساتێک گشت کەناڵەکان کەناڵی لۆکاڵی بێ یان سەتلایتەکان شەوانە بۆ خۆیان دەناڵاینَن وبێ دڕا مان لەوبوارەدا ھەژارن بە گۆرانی و بەرنامەی سیاسی پڕی دەکەنەوە.
بێجگە لەو خالانە ش دابێکی نوێ پەیدابوو ئەو دابە کوشندەیە ئەویش راگرتنی زنجیرەکانە
دەبینیت زنجیرەیەک چەند ئەلقەیەکی لێ نمایش دەکرێتو کۆمەلێک کەس یان چینێک لێی قیت دەبنەوەوفشاردوورست دەکەن ورای دەگرنوقەدی دەکەن دلی خەلک دەتۆرێننو دلی چینێک رازی دەکەن بینەریش دەبێتە قوربانی چاوەروانی ,یان نمایش مەکەن ئەکەر نمایشتانکرد دەبێت
ھەموودونیا ھەستێت ھەر پیشانی بدەن ھەق وایە دەستەیەکی ھونەری چاوتیژ ھەبن کە کارەکان لە ھەموو رووێک ھەلسەنگێننو ئینجانمایشی بکەن
یان پرسیارێکی زیندووھەیە بۆچی دە بێت بینەر ئەوەندە قیسکە تەنگ بێتو بەرگەی درامایەک
نەگرێت ئەوانەی دراما قەد دەکەن ئەوانە قسەیان پێنییە و لە رزۆکن وناتوانن رەخنە قبوولبکەنو گارە گاردرووست دەکەن ئەمش لە ئەنجامی ئەوەی فیکریان پێنییە تاکو وەلام بدەنەوە بۆیە دە بنە کۆسپو دراما بێنووزە دەکەن.ئەو نووزە بڕینە خامۆش کردنی دونیای ھونەرە بیدەنگکردنە تاکو پە نجە لەسەر برین وژانەکان دانەنرێت بۆئەوەیە کە شتەکان ھە ربەپیچراوی بمێننەوە قەد دەکرێن بۆ ئەوەی بە تەواوی قەد بکرێنو ھەلگیرێنەوە……
Sherwan.ibrahim@hotmail.com