ئەڵێم
دە تۆ وەرە
بزانە
ژووری من
چەند وێنەی تۆ تیادا
هەڵواسراوە
بزانە سێوی شعرم
چەند سالە کەرت کەرتکراوە ؟
گەر
ئەتەوێ بزانی
ژمارەکەم
شەشەمین دەرگای
پێنجەمین وەرزە
لە کۆڵانی سی وسێهەمین و
لە قاتی سی دوو
لە باڵەخانەی
سێ سەدو شەست و حەوتەمین
ئەستێرە
لەوێ
تەنها
ئنجیل و لاپەڕەکانی دەرگای ڕازاندۆتەوە
هەر لاپەڕەیەک
تەنیا بە ناوی تۆ پڕ کراوەتەوە
دیواری ژوورەکان
نەخشی فارغونی شەمەندەفەرێکە
تەعبیر ئەکا لە خەیاڵی من
کاتێ کە
چویتە ئەو ماڵە
گڵۆپەکانی عیسا
ئەکوژێنەوە
دارەکانی شەقام
دائەنیشن
شەپۆلەکان
ئەچنە
ژێر دەریا
نەهەنگەکان لە وشكانی
پیاسە
ئەکەن
ئەوکاتە
هەموو کەون و
دونیا
بەس باسی تۆ ئەکەن
ئەبیت بە مانشێتی
ڕۆژنامەکان
وێردی سەر زمانی
دایکە شەهیدو
ئاشقە
دڵشکاوەکان
ئەبیتە سەر دێڕی
یەکەمی هەموو
کەناڵ و هەواڵەکان
ئێستا دەپێم بڵێ
دێیت
بۆ بە خەندە کردنی
هەموو جیهان….؟؟….
….. هاوڕێ ڕەش …….