براوەی خەڵاتی یەکەمی ٢١کەمین پێشبرکێ ( ئەندریا پۆستاچینی )نێودەوڵەتی بۆ ئامێری کەمانچە ٢٠١٤ تەمەنی ٩ ساڵە.
ژەنیاری ئامێری کەمانچە ( سامویل تان ) ی تەمەن ٩ ساڵ ، توانی خەڵاتی یەکەمی پۆستاچینی بەرێتەوە .لە پێشبڕکی یەکی نێودەوڵەتی بۆ ژەنینی ئامێری کەمانچە لە ووڵاتی ئیتاڵێا ، شاری فێرمۆ .
سامویل تان ، خەڵکی ووڵاتی سەنگاپورە ، یەکیک بووە لە بەشدارانی ئەم پێشبڕکێیە لە ڕێزبەندی هاوتەمەنەکانی خۆیدا کە تەمەنیان ٨-١١ ساڵ بوو خەڵاتی یەکەمی بەدەست هێنا .
بۆ ڕێزلێنان لە توانی ژەنینی ، سامویل تان ئەم خەڵاتانەی پێشکەشکرا
بڕی ١٧٦٠ دۆلار
کەمانچەیەک ، کە لەلایەن فرانسیسکۆ پاسینتینی دروستکراوە ، مۆدێلەکەی هاوشێوەی ئامیرەکانی دۆمینیکۆ مۆنتاگانا ی سەدەی ١٨ هەم .
قەوس ، کە لەلایەن وەڵتەر باربیرۆوە دروستکراوە .
سالمویل تان ، فێرکارە لە ستودیۆی کەمانچەی وۆڵفگانگ و لە ساڵی ٢٠١٢ وە لەگەڵ بەرێوەبەری وۆڵفگانگ
( مین لی ) مەشق دەکات و بەشداری چەندەها پێشبڕک و چالاکی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی کردوە .
“شتێکی بچووک لە پاکەتێکی گەورەدا ” ئەو ووتەیە بوو کە بۆ ئەم براوەیەیان بەکارهێنا کاتێک توانی بەسەر بەشادربوانی تەمەن ٣٥ ساڵدا سەرکەوێت .
شایەنی باسە ئەم پێشبڕکێیە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و ١٣٠ کەس تێیدا بەشدار دەبن لە تەمەنی ٨ ساڵ تا ٣٥ ساڵی .
لە ٣٩ ولاتی جیاواز . تەمەنەکانیش بەسەر چەند گرووپێکدا دابەش دەبن ، ٨-١١ ساڵ ، ١٢- ١٦ ساڵ ، ١٧-٢١ ساڵ وە ٢٢-٣٥ ساڵ .
سەرەنجڕاکێشی ئەمساڵی پێشبڕکێکە لەوەدابوو کە تەنها لە ڕیزبەندی ٨-١١ ساڵ و هەروەها ١٢-١٦ ساڵ توانرا خەلاتی یەکەم بەدەست بهێنرێت لە ڕیزبەندی گەورەکاندا خەڵاتی یەکەم بەدەست نەهات .
لەهەمان قۆناغ خەلاتی دووهەم یەلینا جۆرتڤات ی تەمەن ١١ ساڵ بەدەستی هێنا ، خەڵکی ووڵاتی سیربیا هەروەها خەڵاتی سێهەم درایە لۆرا مارکۆڤای بوڵغاریی .
هەروەها سۆفیی وانگی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی تایوان براوەی خەڵاتی یەکەمی گرووپی تەمەن ١٢-١٦ سالان بوو ، خەلاتی دووهەمی ئەم گرووپە لەلایەن ئەنجیلینا گۆزداراڤا خەڵکی ڕووسیا بەدەست هات . خەلاتی سێهەم لەلایەن ئاگافیر گریگریەڤا ووڵات ڕووسیا بەدەست هات .
لە گرووپی ١٧-٢١ لەلایەن بەشداربوانەوە نەتونرا خەڵاتی یەکەمی گرووپ بەدەست بهێنن ، تەنها توانیان خەڵاتی دووهەم و سێهەم ببەنەوە . ئەوانیش ڕیکۆ نۆبۆڕیسکای تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی ووڵاتی یابان بوو ، خەلاتی سێهەمی ئەم گرووپە درایە شارلۆتە سالوستە بریداوت ی فەڕەنسی .
هەروەها بەهامان شێوەی گرووپی پێشوو لە م گرووپەش کە ٢٢-٣٥ نەتوانرا خەڵاتی یەکەم بەدەست بهێنرێت ، خەلاتی دووهەم و سێهەم بەدەست هات لەلایەن ستیڤان لاڤرۆڤ ی ڕووسی و خەڵاتی سێهەم لەلایەن یوون جونگ یانگ ی خەڵکی باشووری کوریاوە بەدەست هات .
لێرەدا بەکورتی ئاماژە بە ناوی ئەم پێشبڕکێیە دەکەم کە لە لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە ، هەروەها بۆ لە ووڵاتی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت ؟
ئەم پێشبڕکێیە بەناوی ( ئەندریا پۆستاجینی ) یەوە ناونراوە کە یەکێک بووە لە و کەسانەی کە ئامیری کەمانچەو ئامیرەکانی تری دروست کردوە . ئەو ئامێرە موزیکیانەی کە دروستی کردوون لەسەردەمی خۆی تا ئێستاش کواڵەتیەکی زۆر بەرزیان هەیە بەتایبەتی کەمانجەکانی ، سۆلۆ ژەنەکانی کەمانچە زۆر بەرز دەی نرخێنن لە سەردەمی خۆیدا تا ئەمڕۆش.
لە شاری فێرمۆلە ٣٠ نۆڤەمبەری ١٧٨١ لە ووڵاتی ئیتاڵیا لە دایک بووە ، لە سەردەمی خۆیدا “بە فریشتەی دروستکردنی کەمانچە ناسراوە “.
هەروەها کەمانچەکانی کە دروستی کردوون هاوشانی کەمانچەکانی سترادیڤاریۆسە.
لە ١٨٦٢ ئەوسالەی کە کۆچی تێدا کرد نێوان نووسینەکانی ئەم ووتەیەی دۆزرایەوە کە دەڵێت
“کەمتر نیم لە سترادیڤاریۆس لە کەمانچە درووستکردندا”
گەشاوە جاف
لەندەن / ٢٠١٤
سەرچاوە / The strad , Cultural centre Antiqua Marca Firmana
http://thestrad.com/video/samuel-tan-performs-kreisler-s-praeludium-and-allegro