رەوەند جەواد: ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بەرێوبەری گشتی رۆشنبیری و ھونەری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەرێوبەری تازەی بەرێوبەرایەتی ھونەری سینەما دوای ئەوەی ماوەی مانگێکە دەست بە کاربووە لە پۆستی بەرێوبەری سینەما ، ھەستا بە ئەنجامدانی کۆنفراسێک بە ئامادەبوونی بەشێک لە فیلمسازان سینەماکارانی شاری ھەولێر ،ئەم کۆنفراسە کاتژمێر ٤ ئێوارە دەستی بە کارەکانی کرد.
سەرەتا چەند قسەیە ک لە لایەن فەرھەنگ غەفور بەرێوبەری گشتی رۆشنبیری وھونەری شاری ھەولێر ،دواتر چەند وتەیەک و باسێک لە سیستەمی تازەی بەرێوبەرایەتی ھونەری سینەما لەلایەن بەرێوبەری سینەما ھەولێر ھەتا پێشکەش کردن ،دواتر رێگا بە راگەیانکارەکان نەدرا تا کۆتایی ئەم کۆنفراسە ئامادەبن لە ھۆڵی کۆنفراسەکە چونکە کۆنفراستە باسێکە لە چەند خاڵێک کە تێدا بە نوسراو پێشکەش بە ئامادەبوانی سینەماکاران کرابوو،پێک ھاتبوولە چەندین خاڵ کە لە بەشێکە ئەم خاڵانە رێگا بە پەیامنێر و راگەیاندنکاران نەدرا ، لە ھەمانکاتیش بەشێک لە سینەماکارانی ناو کۆنفراسەکە نارازی بوون لە سەر رێگانەدان بە راگەیانکاران، ھەر ئەو نارازیەی ئەوان بووە ھۆی ھەتانە دەروەی بەشێک لە سینەماکاران ، وە لە پەیوەندێکی ئالان کە سینەماکارێک بوولە ناو ھۆڵی کۆنفراسەکە گوتی ئەمە دژی یاسە رۆژنامەنووسان کە ئێوە بە بێ ئاگاداری راگەیاندنکاران پەیانێران کۆنفراسەکە تێدەپەرێنن ، ئەمە نا یاسەیە ئەم کۆنفراسە دەبێت راگەیاندنکاران لە ناو ھۆل بن ئاگاداری خاڵەکان و سیستەمی تازە بن ،لە پەیوەندێکی تەلەفۆنی بە بەرێوبەری تازەی بەرێوبەرایەتی ھونەرو سینەمایی ھەولێر پەیوەندیەکەی وەڵام نەداوە ،ماوەتەوە بڵێن رێگا نەدراکە وێنەی ناو کۆنفراسەکەش بگرین .