دەریا رەواندزی: لەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا .. وێنە بوونی هەبووە .. مرۆڤی سەرەتایی بە هۆی هێلکاری و وێنەکێشانەوە، گوزارشتیان لە مەبەست و لە نیاز و راز و لە هیواکانیان و، لە توانا و لە پێویستییەکان و، لە کێشەکانی خۆیان کردوون و، بە کەسانی دەوروبەری خۆیان گەیاندوون .هەندێ لە زانایان، سەرهەڵدانی وێنەکیشان بۆ زیاتر لە پانزە هەزار ساڵ بەر لە زاینی دەگەڕێننەوە ..لە زۆر شوێنی جیهاندا لە سەر دیواری ئەشکەوتەکان و پەرستگاکان و تاتەبەردی هەڵکۆڵراودا .. بە سەدان وێنە و هێما و نەقشی بابەت و مەبەست جۆراوجۆریان دۆزیونەتەوە .. کە مێژووەکانیان بۆ چەند هەزار ساڵێک بەر لەم سەردەمە دەگەڕێنەوە .
پێش ئەوەی مرۆڤ وشە و رستە و زمان و نووسین دابهێنێت .. مرۆڤی سەرەتایی بە هۆی هێلکاری و وێنەکێشانەوە لە یەکتری گەیشتوون و خواست و مەبەستەکانیان گەیاندوون .. تا گەیشتوونەتە داهێنانی نووسینی مێخی و هیرۆگلیفی و داهێنانی پیت .
وێنە هۆیەکە لە هۆیەکانی دەربڕین و گەیاندن .. گوزارشت لە سۆز و هیواکان و، لە هەڵچوونەکانی ناخی مرۆڤ و، لە سەرنج و تێڕوانین و، لە زادەی بیر و هۆشی و، لە رەفتارەکانی و، لە ئاست و لە رێژەی توانا و زیرەکی مرۆڤ و، لە هاوسەنگیی دەکەن .
وێنە ئاوێنەی ژیانی مرۆڤە .
زانای مەزن و بلیمەت ( سیگمۆند فرۆید )دەڵێت : ” لە دوای خەون، هونەر و وێنە، رێگایەکی دانپێنراوە، بۆ چوونە قووڵایی ناخی زۆر ئاڵۆزی مرۆڤەوە .. ”
لە نێو کۆمەڵی کوردەواری کۆندا داهێنان و چاڵاکی هونەری بە مانا باڵاکەی زۆر لاواز بووە ، تابلۆ کێشان و پەیکەرتاشی بە پێی پەیرەو کردنی ئاینی شتێکی حەرام و بەدیۆم و نەگریس بووە ئەم دیاردەیەش هەموو نەتەوەکانی ناوچەکەی گرتبووە بە تەنیا پەیوەست نەبووە بە میللەتی کوردەوە ،
ووشەی هونەر بەو چاڵاکی و بەرهەمانە دەووترێت ، کە لە لایان دەستەی مرۆوە دادەهێنرێن لە بواری وێنە کێشان و داتاشین و بیناسازی و نواندن و گۆرانی و سەماو هەڵپەرکێ و هتد،،،،، هەردەم هونەرو ژیان هاوکێشەیەک پێکدەهێنن و هەر یەکەیان لە ئاستی خۆیەوە کار لەوی تریان دەکات ،،، بۆیە ژیان قەوارەی هونەر لە قۆناخ و سەردەمێکی تایبەتیدا دەست نیشان دەکات ، لە هەمان کاتیشدا هونەر بە تارایەکی جوانکاری رەوتی ژیان و خواست و ئارەزوو هەست و نەستی مرۆڤ بەرجەستە دەکات،
لاتینیە کۆنەکان ووشەی هونەریان دەدایە پاڵ هەموو کارو پیشەیەکی دەستکرد، کە کارامەیی تێدا بکرایە وەک دروستکردنی شت و مەک و کارو باری پیشەسازی و پەیکەر تاشی و نوژداری لە چاخەکانی ناوەڕاستدا وشەی هونەر بۆ وەسفکاری دەستوورو رێزمانی و ژێر بێژی و فەلەک ناسی و تەلەسمبازی بەکار دەهێنرا ، ئەم پێناسە کردنەش تا سەردەمی شەیکسپیر درێژەی کێشا .
فرعەونەکان لەسەردەمی خۆیاندا درکیان بەبونی ئەم بەشە کردوە و پیدەچێت میشکی مرۆڤیان کردبێتە وە بەتەواوەتی لێکۆڵینەوەیان لەچاوی سێیەم کردبێت، هەربۆیە ئەم چاوەیان وەک هێمای خواوەند “حۆرس” بەکارهێناوە و لەزۆرێک لە پەیکەرو وێنەکانیشیاندا بەدیدەکرێت،
کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژهەڵاتی بڕیاری دا پەیکەر و نیگاری عیسا و مریەم بکێشرێت و لەوەیشەوە نەرێتیكی دەوڵەمەندی نیگاری ئیکۆنەیی پەیدابوو. بەڵام کەنیسەکانی ڕۆژئاوا باوەڕیان وابوو نیگارکێشان خزمەت بە بتپەرستی بکات. پاپای فاتیکان جۆرجی گەورە، ساڵی 600 ی زایینی داوای کردووە دوژمنایەتیی نیگارکێشان نەکرێت و هەمان کاتیش نەگەیەندرێتە ئاستی پەرستن. ئەنجوومەنی ئاینیی فرانکفورتیش ساڵی 794 مۆڵەتی داوە نیگار و پەیکەرسازی و کێشانی نیگاری عیسا و یارانی بۆ مەبەستی پەروەردەیی بەکار بهێنرێت. ئەم ڕەوتە هەروا درێژەی کێشا تا کەنیسەی کاتۆلیکی لە سەرەتای سەدەی سیازدەیەمدا قەدەغەی سەر نیگار و پەیکەری هەڵگرت. مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی نیگار و پەیکەردا لە ئایینی یەهوودیشدا زۆر جیاواز نییە لەوەی لای ئیسلام و مەسیحی هەیە. ئەم سێ ئایینە ئیبراهیمییە (ئیسلام و مەسیحی و یەهوودی)، لە ڕوانگەی ترس لە خواوە نیگار و پەیکەریان قەدەغە کردووە و لەو پێناوەدا و بەناوی خواوە توندوتیژییان نواندووە.
ئەوەی لە جیهانی هونەری رۆژئاوا هەیە ساڵانە سەدان پەرتووک و کارتۆن لەسەر پێغەمبەران بۆ منداڵانی تەمەن بچووک درووست دەکەن ، توانیویانە بە شێوەیەکی جوان ئاشنای ئایینی خۆیان بکەن .
کهنهدا
دەریا رەواندزی