بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە کۆمەڵەی کوردی لە هۆڵەندا کە ئۆفیسی سەرەکی لە شاری نایمیخنە، کەرنەڤاڵی نەورۆزی سازكرد.
كەنەڤاڵەكە بە سەرپەرشتی سکرتێر و ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمەڵەکە و ئامادەبونی نوێنەری لایەنە سیاسی و ریکخراوەکان و دەیان رێکخراوی کوردی لە هۆڵەندا و میوانێکی زۆر کەرنەڤالەکە بەڕێوەچوو.
سەرەتا لەلایەن شاخەوان ئەکرەم سکرتێری کۆمەڵەکە تیشکخرایەسەر کارو چالاکییەکانیان و ئاماژەی بە بەرزڕاگرتنی جەژنی نەورۆز كرد، کە پێویستە بەردەوام ئەم جۆرە یادانە کە رەمزی کوردن بە زیندووێتی بمێنێتەوە.
دواتر ئازاد خالید بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی رێکخراوە دیموکراتییەکان جەژنە پیرۆزەی لە ئامادەبووان کرد و هەموو پشتیوانییەکی بۆ رێکخراوەکە دەربڕی و خۆشحاڵ بوو کە بەوجۆرە ئەو یادە بەرزنرخێنرا.
کەرنەڤاڵەكە چەندین چالاكی لەخۆگرتبوو، سەرەتا خوێندکارانی خوێندنگای کوردستانی بنەڕەتی گۆرانی نەورۆزیان پێشکەشکرد، پاشان نمایشی جلوبەرگی کوردی و کاری سیمینگ و نەخشکردنی سەردەست بە خەنە بۆ منداڵان ئەنجامدرا، ئاهەنگە چەندین چالاكی تری لە خۆگرتبوولە کۆتایشدا بە بەشداری هونەرمەندان نیاز شەیدا و هونەرمستەفا و ئارام عومەر بە ئاوێزن بونی هەلپەرکێی کوردی و دوای چەند کاتژمێرێک کۆتایی بە کەرنەڤالەکە هات .
شاخەوان ئەکرم دوکانی _ هۆڵەندا