تایبەت بە شانۆی هەولێر: لەدرێژەی فێستیڤاڵی شانۆی منداڵانی هەولێر، لە ماوەی 9 رۆژدا بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر 8 شانۆیگەری نمایش دەكاو لەرۆژی كۆتاییشدا خەڵات بەسەر سەركەوتووان و بەشدارانی فێستیڤاڵ دابەش دەكات.
لەمبارەیەوە هیوا سوعاد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ گوتی: وەكو بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ بە پلان و بەرنامەیەكی تۆكمە هەوڵمانداوە ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە ببەین، ئەو 8 شانۆگەرییەی نمایش دەكرێن رۆژانە كاتژمێر 11 نمایش دەكرێن، لە رۆژی كۆتاییشدا مەراسیمی خەڵات دابەشكردن بەسەر سەركەوتووان و بەشدارانی فێستیڤاڵ دابەش دەكرێ. وەكو لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆدا هاتووە، نمایشی شانۆگەرییەكان بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوەیە.
یەكشەممە 20/6 شانۆگەری تۆبەی رێویەكە- دەرهێنانی مەسعود عوسمان لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ.
دووشەممە 21/6 شانۆگەری كێڵگە سەختەكان- دەرهێنانی محەمەد تاهیر لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان.
سێشەممە 22/6 شانۆگەری چۆلەكەو گوڵ- دەرهێنانی نەوزاد حاجی شووشە، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ.
چوارشەممە 23/6 شانۆگەری قوتابخانەی رێویەكە- دەرهێنانی یونس عوسمان لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان.
پێنجشەممە 24/6 شانۆگەری داد- دەرهێنانی مەولان حەمەدەمین لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ.
شەممە 26/6 شانۆگەری خەونەكانی ئێمە- دەرهێنانی رووپاك عەبدولقادر لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان.
یەكشەممە 27/6 شانۆگەری راوچیە نەفرەت لێكراوەكە- دەرهێنانی یوسف عوسمان لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ.
دووشەممە 28/6 شانۆگەری خەپان و خرپن- دەرهێنانی ئەحلام لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان
سێشەممە 29/6 مەراسیمی كۆتایی و دابەشكردنی خەڵات بەسەر بەشداربووان و سەركەوتووان.