لە نووسینی نووسەر ” ساڵح محەمەد ساڵح”،بەرگی یەکەمی کتێبی (کەسایەتییەکانی ڕواندز) چاپ و بڵاوکرایەوە.
لەبارەی کتێبەکە نووسەر “ساڵح محەمەد ساڵح “راگەیاند” لەم کتێبەدا کە (٤٠٠) لاپەڕەی مام ناوەندە لەخۆ دەگرێت، ئاماژەم بە ژیاننامەی بەشێک،لە کەسایەتییەکانی شاری ڕواندز دراوە، کە جێپەنجەیان لە مێژووی شاری ڕواندز و کوردستان دا ھەبووە”.
لەدرێژەی لێدوانەکەی دا ساڵح محەمەد ساڵح ووتی” ھەوڵمداوە ژیاننامەی ئەو کەسایەتییانە ، لەھەموو ڕوێکەوە بخەمە ڕوو لە رووی خەباتی شۆرشگێر و پیشەیان لەگەڵ ژیانی ئاوارەییان و چەندین لایەنی تر،بێگومان بۆدەستکەوتنی زانیاری و ژیاننامەی ئەو کەسایەتییانە، لە رێگەی پەیوەندی کردن بەبنەماڵەکانیانەوە زانیارییەکانم لێوەرگرتوون، وەکو خۆی خستوومەتە ڕوو “.
لە کۆتایی لێدوانەکەی نووسەر ساڵح محەمەد بە ماڵپەری کوردستان تیڤی دا” زۆر سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ھاوکارم بوون لە پێدانی زانیارەکان ، ھیچ کارێکیش بێ کەموو کوڕی نابێت، ھیودارم خزمەتێکم بە کتێبخانەی کوردی کردبێت”.
شایانی باسە ئەمە سێیەم کتێبی نووسەر (ساڵح محەمەد )-ە کە بەچاپی گەیاندبێت ، کتێبی یەکەم لە سەر مێژو و بیرەوەریەکانی شاری ڕواندزبووبەناوی ” ڕواندز مێژوو بیرەوەریەکان” (٥٦٤) لاپەڕەیە ، کتێبی دووەم “مێژوو ڕۆژژمێری کوردی” (٢٣٦)لاپەڕە،یە وە لە ئێستادا کتێبێکی تری بەناوی” گەمەو یاریەکانی جارانی ڕواندز” کە(٢٦٠) لاپەرەیە ئامادەیە بۆ چاپ نیاز وایە بەم زووانە ئەویش چاپ بکرێت.
نووسەر ساڵح محەمەد ساڵح ،لەساڵی ١٩٥٦ لەشاری ڕواندز لەدایک بووە، لەساڵی ٢٠٠٤دەستی بە نووسین کردووە ، یەکەم نووسینیشی لە ڕۆژنامەی “زاری کرمانجی ” بڵاوکردۆتەوە لە ساتەوە تائێستا بەبەردەوامی لە گۆڤارو رۆژنامەکان دەنووسێت.
ناوبراو لەساڵی ١٩٧٩ بەفەرمانبەر دەمەزراوە لەساڵی ١٩٨٦ بۆتە بەرپرسی بنکەی وەرزش ولاوانی ڕواندز،لە ساڵی ٢٠٠١ ساڵە گواستراوەتەوە کتێبخانەی گشتی ڕواندز بۆتە بەڕێوەبەر تاساڵی ٢٠١٩ خانەنشین کراوە لەم کتێبخانە داچەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەنجام داوە وەک کردنەوەی خوولی جۆارجۆر وکردەوەی پیشانگای کتێب و شێوەکاری ھەروەھاچەندین کۆڕو سمینارو ساز کردووە ،لە ئێستادا زیاتر سەرقاڵی نووسین و خوێندنەوەیە.
ئا- کامەران حاجی ئەلیاس
Discussion about this post