گەنجێکی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی دان بە خۆشەویستیەکەی دابنێ بۆ کچە هاوڕێکەی و حەزکردنی بە هاوسەرگیری لەگەڵیا بە شێوازێکی زۆر نامۆ و خەتەرناک سەرنجی کچەکە ڕادەکێشێت بە وەی خۆی لە نهۆمی چوارەم فڕێ دەداتە خوارەوە.
ئەم ڕێگایەی کوڕە دڵدارەکە گرتیە بەر بۆ داواکردن و ڕازیکردنی کچەکە بۆ هاوسەرگیری وای لە کچەکە کرد بیر لە هیچی تر نەکاتەوە لەم ساتە تەنها لە ڕازی بوون نەبێت، پاش ئەوەی بۆی ڕۆنبووەوە ئەمیش چەند خۆشیدەوێت پاش ئەوەی بینی لە نهۆمی چوارەم لە پێش چاوی دەکەوێتە خوارەوە. هەڵبەتە کوڕەکە پێشتر لەگەل کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی هەموو ڕێوشوێنی سەلامەتی خۆی گرتبووە بەر پێش ئەنجامدانی ئەم کارەی.