میدیاکانی هۆڵەندا سەرقاڵی هاتن و بەشداری هونەرمەندی ناوداری عەرەب (فەیروز) ن لە فیستیڤاڵی بەناوبانگی هۆلەندی ( هۆڵاند فیستیڤاڵ ) لە ئەمستردام.
بە گوێرەی قسەکەری فەرمی (هۆڵاند فیستیڤاڵ) ئەمڕۆ لە ڕادیۆ یەکی هۆڵەندا سەرسوڕمانی خۆی ڕاگەیاند لە فرۆشتنی تکیتی کۆنسێرتەکەی فەیروز کە پاش چەند ڕۆژێکی تر ئەنجام دەدرێت ووتی کە تاقە کۆنسێرتە کە لەماوەی یەک کاتژمێر سەرجەم تکیتەکانی فرۆشرا و نەما. خەلکێکی زۆر لە قەتەر و ئۆرشەلیم و ئەوروپا ڕوو لەم کۆنسێرتە دەکەن. لە لایەکی تر گۆرانیبێژی هۆلەندی ( هیند لینارت ) لە دیدارێکدا باسی لە گرنگی هاتنی فەیروز کرد و وەک یەکێک لە گۆرایبێژە هەرە ناودارەکانی عەرەبی وەسف کرد وە تیشکی خستە سەر گرنگی گۆرانییەکانی فەیروز لە سەرجەم بارودۆخەکان لە جیهانی عەرەبی.
تکیتی ئەم کۆنسێرتە لە ٣٥ یۆرۆ بۆ ١٢٥ یۆرۆ بوو لە کاتێکدا لە وولاتە عەرەبییەکان نرخی تیکتی کۆنسێرتەکانی فەیروز دەگاتە ٣٠٠ یۆرۆ، فەیروز لەم نرخ نزمە سەرسوڕمانی خۆی بۆ ڕێکخەرانی هۆڵاند فیستیڤال ڕاگەیاند ئەوانیش لەوەڵامدا ووتیان دەمانەوێت بەم شێوەیە ڕێگا بۆ هەموو کەس خۆش بکەین تا بتوانن ئامادە بن لەم کۆنسێرتە.
ماوە بڵێین خەلکێکی زۆر دوای یەک کاتژمێر بێ هیوا بوون بە هۆی دەستنەکەوتنی تیکیتی ئەم کۆنسێرتە بەم شێوە خێرایە.
هۆڵاند فیستیڤاڵ هەر لە دەستپێکییەوە لە ساڵی ١٩٤٧ یەکێکە لە فیستیڤالە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان کە هونەری مۆسیقا، گۆرانی، سەما، شانۆ پێشکەش دەکات.