یاسین برایم : لە لایەن خوسرەو جاف باس لە رۆشنبیری و مۆنۆمێنتی شەھیدانی کوردستانی کرا.
کاتژمێر ٤ی ئێوارەی رۆژی ٣٠_٥_٢٠١١ لە ھۆلی سەنتەری لاوانی رواندز ، بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیرانی شارەکە ، سەنتەری رۆشنبیری رواندز ئێوارە کوڕێکی بۆ ئەندازیارو نوسەری کورد (خوسرەو جاف) ساز کرد . لە ژێر ناونیشانی (رۆشنبیری و مۆنۆمێنتی شەھیدانی کوردستان) . سەرەتای کۆڕەکە باس لە کاری رۆشنبیری ئێستای کوردی و کارو بەرھەمەکانی خۆی لە بواری نوسین کرد ، دواتربۆ ماوەی ٤٠ خوڵەک فیلمێکی دێکۆمێنتی دەربارەی مۆنۆمێنتی شەھیدانی کوردستان پێشانی ئامادەبووانی داو تیشکی خستە سەر ئەو پرۆژە ھونەری و تەلارسازیەی لەم مۆنۆمێنتەی ئەنجامی داوە ، لە کۆتایی کۆڕەکە چەندین پرسیار و پێشینار ئاراستەی کوڕگێر کراو ئەویش وەڵامی دانەوە .
خوسرەو جاف وەک نوسەرێکی ناوداری کورد خاوەن چەندین کتێب و رۆمانی بەناوبانگە و نزیکەی شەش ساڵ دەبێت کار لە مۆنۆمێنتی شەھیدانی کوردستان دەکات لە ھەولێری پایتەخت