هەموو سالێک ولاتی فینلاند لە رۆژی جیهانی ژندا ژنێکی پەنابەر و چالاک لە بواری رێکخراوەیی و کاری کۆمەلایەتیدا هەلدەبژێرێت. ژنانی ولاتانی دیکە بەردەوام بەشداری ئەو کێبەرکێ دەبن. ئیمسال شەهلا وەک ژنێکی کورد لەو هەلبژاردنەدا بەشداری کردوە.
بەشێک لە کارو خەباتی شەهلا لەو لاپەرەدا نووسراوە. شەهلا هەم لە ولاتانی ئەورووپاییدا بۆ پەنابەران بە تایبەت ژنانی پەنابەر کاری کردوە و هەم ۵ سال پرۆژەی ژیانەوەی لە باشووری کوردستان بەرێوە بردوە. زۆربەی پرۆژەکانی کار کردن بۆ پەرە پێدانی توانای ژنان بووە لە هەلەبجە. زۆربەی کارەکانی شەهلا بە شێوەی خۆبەخش بووە لە خزمەتی پێشکەوتن و ژیانی باشتر بۆ نەوەی داهاتوو.