تایبەت بە چرا تیڤی : بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی (مەحەمەد) درودوو سەلامی خوای لەسەر بێت لە شاری ھەولێر چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو، لە زۆربەی مزگەوت ماڵەکانی دەنگی سروود و پیاھەڵدان و یادکردنەوەی ئەو پەیامبەرە مەزنە کرایەوە.
لە یەکێک لە دیارترین چالاکییەکاندا بازاری ھاوچەری فاملی مۆڵ لە شاری ھەولێر پێشناگایەکی تایبەتی بۆ چەند وێنەیەکی (پێغەمبەر محەمەد) (د.خ) لەسەر بێت کردەوە، ھەروەھا شیرنی بەسەر میوانان لەو رۆژدا دابەشکرا.
لەمبارەیەوە (رەوەند حوسێن) بەر پرسی راگەیاندنی فاملی مۆڵ لە لێدوانێکی دا رایگەیاند : “ئەو وێنانەی ئەمرۆِ لە جەژنی لە دایک بوونی پێغەمبەرمان (محەمەد) دروودی خوای لەسەر بێت لێرەدا بۆ میوانمان نمایشکران، ھەر ھەمووی وێنەی جوان و تایبەتن، ئەو وێنانە بریتین لە وێنەی کەل و پەلی ئەو پەیامبەرە، کە بە شێوازێکی چاک چاپکراوە.
گوتیشی : “ئەو وێنانە زۆربەیان بۆ یەکەم جارە نمایشدەکەن، لە وڵاتی سعودیە و تورکیا بەدەستمان گەیشتووە، ئێمەش کاری چاپمان بۆ ئەنجامداوە.
لە کۆتایی دا بەڕێوەبەری راگەیاندنی فاملی مۆڵ ئەوەشی گوت : ئێمە وەکو بازاری ھاوچەرخی فاملی مۆڵ لە ھەموو بۆنە نەتەوەییەکان و ئاینیەکان چالاکیمان ھەبووە، بۆیە لە ساڵیادی لە دایک بوونی پێغەمبەر (محەمەد) (د.خ) لەسەر بێت ویستمان ئەو چالاکییە بە ئەنجام بگەینن.