کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید لە ڕێکەوتی ١٨-٦-٢٠١١ لە کەرنەڤاڵی (ئاربۆگە) دا بەشداری کرد. جێگای ئاماژە پێکردنە لەم کەرنەڤاڵەدا زیاد لە پانزە نەتەوەی جیاواز بەشدار بوون و چەندەها ستایل و کۆلەگرافی جیاواز لەم کەرنەڤاڵەدا دەبینرا،
لە کۆتایی کەرنەڤاڵدا خەڵات بەسەر گروپە سەرکەوتووەکاندا دابەش کراو وکۆمەڵەی هونەرجوانەکان بە باشترین گروپ هەڵبژێردرا وە له لایهن سهرپهرشتیارانی کهرنهڤاڵهکهوه خهڵات کران
ماوە بڵێین خەلاتی باشترین سەماکەر لەم کەرنەڤاڵەدا بە خانمە سەماکەر ( ڤالانتینۆ) لە گروپی لۆس کۆپیۆسی بەرازیلی درا.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ کچان و کوڕانمان لەسەرجەم بوارەکاندا.