دەستی پێ كرد، ئەندامێكی لێژنەی كامپینەكە لە ڕاپۆرتێكدا بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند كە “چیتر نابێ لەمەودوا نووسەران و دەستەبژێری كوردستان خۆیان بەكەم بزانن، دەبێ لەمەودوا بەڕێگەی دیموكراسی و رژانە سەر شەقام و هەڵمەتی ئیمزا كۆكردنەوە دادگە و دەسەڵاتی كوردی ناچار بكرێت سنوورێك بۆ دادگەییكردن و گرتنی رۆشنبیران دابنرێت”.
شوان ئەحمەد-رۆشنبیر، لەوبارەیەوە بۆ (ئاكانیوز) گوتی “هەوڵی گرتن و دادگەییكردنی فەرهاد پیرپاڵ، هەوڵێكە بۆ ناشیرینكردنی رووی شارستانی و دیموكراسیی ئەم میللەتە، پێویستە بەهەموو شێوەیەك بەرپەرچی ئەو هەوڵە تاریك و كۆنزەرڤاتیفە بدەینەوە و رێگە نەدەین بەئارەزووی ئەوان ئەهلی قەڵەم و روناكبیری راپێچی دادگەكان بكرێن”.
كۆواری وێران كۆوارێكی تایبەتە بەئەدەبی نوێخواز و 2 مانگ جارێك لە هەولێر بڵاو دەبێتەوە. بەهۆی بڵاوبوونەوەی بابەتێك لە ژمارە 6ی كۆواری “وێران”دا، دادگەی كەتنی هەولێر سزای 6 مانگ گرتنی بەسەر فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین و سەرنووسیاری كۆوارەكە سەپاند لەگەڵ وەستاندنی جێبەجێكردنی بڕیارەكە و هاوكات پێبژاردنی 5 ملیۆن دنیاری عێراقی وەك تاوانە بەكۆوارەكە.
پێشتر فەرهاد پیرباڵ لە بارەی دادگەییكردنەكەیەوە بۆ (ئاكانیوز) پیرباڵ گوتی لە جیاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە، من 3 ساڵ دەستوپلی ئەدەبیم دەبەسترێتەوە و بۆم نییە بەهیچ شێوەیەك ئازادانە رای خۆم دەرببڕم، ئازادانە ئەندێشانە شت بنووسم، ئەگەر لە هەر ئانوساتێكیشدا شكاتم لێ بكرێتەوە لە ماوەی 3 ساڵی داهاتوودا، ئەوا حوكمەكەم كە 6 مانگ گرتنە دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.
پیرباڵ گوتی ئەو چیڕۆكەی كە ئەو لەسەری سزا دراوە، چیڕۆكێكی عەرەبییە نێزیكەی 800 ساڵ پێش ئێستە بەقەڵەمی شەهابەدین ئەحمەد تیڤاشی كە زانایەكی ئیسلامیی توونسییە نووسراوە و لەلایەن وەرگێڕێكی كوردەوە لە سوێدییەوە وەرگێردراوەتە سەر كوردی و نێراوە بۆ كۆوارەكەمان، ئێمەش بۆ نیشاندانی ئەوەی كە ئەدەبیاتی “ئیرۆتیك” چییە بڵاومان كردووەتەوە، پێشتریش لە 70 وڵاتی عەرەبی و موسڵماندا بڵاو كراوەتەوە و سكاڵا لەسەر كەس تۆمار نەكراوە.
ن: وشیار ئەحمەد / ئا : سامان ههولێری