لە لێدوانێکی تایبەتدا و بە بۆنەی ساڵیادی دووەمی هونەرمەندی جوانەمەرگ ئەردەلان بەکر برا بچووکی جوانەمەرگ گۆران بەکر ڕایگەیاند کە ئەم سوپاسی خوا دەکات کە برا بچووکی ئەردەلان بەکرەو زۆر شتی جوانیشی لێ فێربووە لە ژیانیدا.
بەم بۆنەیوە گۆران بەکر لە کلیپێکی جوان و دەوڵەمەند لە ئەرشیفی ڤیدیۆیی هونەرمەند ئەردەلان بەکر کلیپی نوێی دابەزاند. هەروەها سوپاسی یەکە بە یەکەی هاوکارانی لەم کلیپەدا کرد لەمانە ( هەردی عومەر ) وەک دەرهێنەرو ( دیدەن توانا ) کە بە تۆمارکردن و میکس و دابەشکردنی موزیک بەشدار بوو، کانی هەڵەبجەیی بە تێکست و مامۆستا سەید ئەحمەد ڕەواندزی، شیاو کەمال، گۆران جەمال کە بە ئامێری کەمان تیایدا بەشداربوون. هەروەها سوپاسی هەریەک لە عیماد شەکوری کرد (ئامێری قانوون) وە کارزان کەمان کە لەگەلیدا بوو لە کاتی بە ئەنجامگەیاندنی کلیپەکەی.
لە پەیامی کۆتایی گۆران بەکردا ک ە ئاراستەی هونەرمەندی جوانەمەرگ کرد بوو ووتی ( خەوت ئارام پێشمەرگە مەردەکەی نیشیتمان ئەردەلان.