خاتوو بانوو حوسێن کۆتایی بە یەکەم کاری هونەری خۆی هێنا بە ناوی (خەم )
لە لێدوانێکی تایبەت دا بانوو ووتی : خەم یەکەم کاری هونەری منە کە لە ئێستادا ئامادەیە بۆ بڵاو کردنەوە و بەم زوانە لە گشت کەناڵەکان پەخش دەکرێ. شایانی باسە ئەم کارەم بە سپۆنسەری(كۆمپانیای شەوال ) هاتۆتە بەرهەم كاری بلاوكردنەوەی ئەم كلیپە كۆمپانیاو مالپەری كورد گول ئەنجامی دە دات وبلاوی دە كاتەوە ستافی کۆمپانیای پەیڤین ئاڕت کلیپەکەیان ئەنجام داوە.
ووتیشی : کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی کلیپەکەم ( بێدار میرزا ) پێی هەڵساوە و وە یاریدەدەری دەرهێنەر ڕەوەند جەوادە، یاریدەدەری کامیرا ئاراس سەلاح و فۆتۆگرافی بەرهەم سەلیم مستەفا و ئەحمەد گوڵ وە کاری ڕوناکی فەوزی برادۆستی کردویەتی کە دڵنیام کارێکی نوێ و جوان ئەبێ.
لە کۆتایی سوپاسی هەموو ستافەکە دەکەم کە لەگەڵم ماندوو بوون . هیوا دارم کارەکەم بە دڵی هەوادارنم بێ و شایەنی ئەو هەموو چاوەڕوانیە بێ بۆ ئەوان.