بۆ رێزگرتن لە رۆژی جەژنی جیھانی مۆزیک گەنجانی رانیە ئاھەنگێکی گۆرانی و مۆزیک ئەنجامدەدەن. ئەمەو رۆژی ٢١-٦-٢٠١١ کاتژمێر ٥ ئێوارە لە باخچەی سەنتەر.
بەشی مۆزیکی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە ھەڵسا بە ئەنجامدانی ئاھەنگێکی گۆرانی مۆزیک.لەو ئاھەنگەدا سەرەتا لە لایەن (خالید قادر) بەرێوبەری سەنتەرەوە پیرۆزبایی لەمۆزیسیانء گەنجانی ناوچەکە کراو تەکید لە بەرز راگرتنی جەژنی جیھانی مۆزیکء گرنگی پێدانی ئەو بوارە کرا. پاشان لە لایەن ھونەرمەندی ژەنیار ( ێدیق عوسمان) وتەیەک پێشکەشکراء ھانی گەنجان درا بۆ بەردەوامی و گرنگی دان و ئاشنابوونیان بە مۆزیک. دواتر لەلایەن گروپی مۆزیکی سەنتەرەوە کە پێک ھاتبوون لە ٩ گەنج چەند بەرھەمێکی مۆزیک و گۆرانی پێشکەشکرا کە جێگای رەزامەندی ئامادەبوان بوو. لەو بارەیەوە ھیوا بابەکر مامۆستای بەشی مۆزیک وتی: سەرەتا پیرۆزبایی لە سەرجەم مۆزیکژەنء ھونەرمەندانی بواری مۆزیک دەکەم. ھیوادارام لە ئاستێکی فراوانتر گرنگی زیاتر بەو رۆژە بدرێت و بکرێتە نەریتێک کە ئەم رۆژە لە سەرجەم شوێنەکان چالاکی مۆزیکی تێدا ئەنجام بدرێت. ئەم چالاکیەی ئەمرۆش بەشیکە لە چالاکیە بەردەوامەکانی سەنتەرەکەمان کە بریتیە لە نیشاندنی بەھرەو توانای گەنجان کە لە بەشەکەمان رادەھێنرێنء دواتر لە چالاکیەکاندا نمایشی بەھرەکانیان دەکەن.