زانا دڵشاد دزەیی: سازگار سەعید، لەزنجیرە درامای ئەناھیتا رۆڵی دکتۆرەیەک دەبینی بەناوی “بەناز”. ئەمەش دەبێتە یەکەم کاری سازگار لەدرامادا.
سازگار سەعید لەلێدوانێکیدا بە(سڤیل)ـی راگەیاند، ئەو وەکو ئەکتەرێکی سەرەکی بەشداری لەدرامای (ئەناھیتا) کردووە و دەڵێت “ئەناھیتا لەنووسینی دکتۆرە کوردستان موکریان و سیناریۆ و دەرھێنان و وێنەگرتنی محەمەد جانۆیە، ناوەڕۆکی دراماکە باس لەکچێک دەکات کە کێشەی کچان و ژنان چارەسەر دەکات و بەھۆیەوە تووشی زۆر ناخۆشی دێت، بەڵام ناتوانێ کێشەی خۆی چارەسەر بکات، من رۆڵی (بەناز) دەبینم، بەپێچەوانەی ئەناھیتا بەئاواتەکانم دەگەم دەبم بە دکتۆرە”. سازگار ئاماژەی بەوەشدا ئەم درامایە لەھەولێر وێنەی بۆ گیراوە و قۆناغی وێنەگرتنی تەواو بووە، لە ١٥ ئەڵقە پێکھاتووە و بڕیارە لەم نزیکانە پەخش بکرێ.