لە میانەى چالاکیەکانیدا سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە ئیوارەی رۆژی شەممە ریکەوتی 10-12-2011 کۆریکی ساز کرد بۆ سینەما کاری کورد (هەمووان ئالان) . ناوبراو کە بروانامەی ماستەری بەدەست هیناوە لە بواری سینەما بەناوی (ئامادە کردن و بەرهەم هینانی فلیم) لە زانکۆی (گلامۆرگان) لە وولاتی بەریتانیا. لە ئیوارە کۆرەکەیدا سەرەتا ئەرک و ئامانجی ئامادەکاری فلیمی خستە روو..
پاشان لە بارەی بەرهەم هینانی فلیم لە کوردستان پییوابو یەکەم جار ئەبی بۆ پرۆفیشنال کردنی سینەماکارانی کورد پێویستە بیر لەوە بکریتەوە خۆیندکاران بنرینە دەرەوەی هەریم بۆ خویندن لە بوارە جیا جیا کانی سینەمادا
وه پێویسته دەزگایەکی تایبەت بۆ سینەما لە کوردستان دابمەزرێ، نەک سینەما بەشیکی بچوک بیت سەر بە وزارەتی رۆشنبیری.
دوا بەشی کۆرەکەش بریتی بوو لە سەرنج و پرسیار لە لایەن ئامادەبوانەوە..
به‌ڕێزیان به‌ڕونی وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بوانی دایه‌و به‌ڵێنی پێدان له‌ده‌رفه‌تێکی تردا ئاماده‌یه لهۆرک شۆپێکدا زیاتر به‌رچاوڕونی بدات بهئارهزمهندانی سینه‌ماو فلیم له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌دا..