دواى نیوەرۆى رۆژى چوارشەممە رێکەوتى 5/8/2010 کاتژمێر 4 ئێوارە لە هۆڵى بۆنەکانى شارۆچکەى ژاراوەو بە ئامادەبوونى سەدان گەنجى کورء کچ ئاهەنگێکى گۆرانىء مۆزیک وەک مەراسیمى کۆتایى پێنجەمین پرۆژەى چالاکى گەرۆکى سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە لە شارۆچکەى ژاراوە بەرێوە چوو ، لەو چالاکیەدا لەلایەن تیپى مۆزیک و گروپى گیتارى سەنتەرەوە چەند بەرهەمێکى گۆرانىء مۆزیک پێشکەش کرا، دواتر خەڵاتء بروانامەى رێزلێنان بەسەر چوار مامۆستاى بەشدار بووى چالاکیەکەء 22 فێرخواز کە پلەى نایابیان لە کۆرسەکان وەرگرتبوو دابەشکرا.
پێنجەمین پرۆژەى گەرۆکى سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە لە رێکەوتى 2/7/2010 لە ژاراوە دەستپێکرد کە بریتى بوو لە چەندین خولى هەمەجۆر بۆ گەنجانى کورو کچى شارۆچکەى ژاراوە و گوندەکانى دەوروبەرى، خولەکان بریتى بوون لە (کۆرسى فێربوونى زمانى ئینگلیزى بریتى بوو لە 4 گروپ ، خولى کۆمپیوتەر بۆ دوو گروپ ، خولى دروومان بۆ دوو گروپ، کۆرسى رۆشنبیرى گشتى بۆ یەک گروپ) چالاکیەکان لە خوێندگاى گزنگى ژاراوە لە کاتژمێر 4 بۆ 6 ئێوارە بەرێوە دەچوون، سەرجەم ماوەى مانگێکیان خایاند. رێژەى بەشداربوون لە سەرجەم چالاکیەکە بریتی بوو لە 326 گەنج 175 کچ و 181 کوڕ بەم شێوەیە: کۆمپیوتەر 45 گەنج 34 کچ و 11 کور، دوورمان 62 کچ ، ئینگلیزى 191 گەنج 67 کچ 154 کوڕ ، رۆشنبیرى گشتى 28 گەنج 12 کچ و 16 کور. خولەکان لە لایەن چوار مامۆستاوە بە ناوەکانى ( بەرهەم قادر ئەبوبەکر- ئینگلیزى، بەرزنجى جمال عارف- ئینگلیزى، شادمان ئیسماعیل ممند – کۆمپیوتەر، فاتیمە محمد- درومان) وانەکان دەوترایەوە لەگەڵ چەندین وانەى رۆشنبیرى کە لە کۆرسى رۆشنبیریدا پێشکەشکران . ئەم چالاکیە بە شێوەى بێبەرامبەر بۆ گەنجانى ناوچەکە ئەنجامدرا، مەبەست تێیدا خزمەتکردنى گەنجانى کورو کچى ناوچەکە بوو بۆ ئەوەى لەو ماوەیەدا بتوانن سوود لە کۆرسء خولەکان وەربگرن. ئەوەى ماوەتەوە بگوترێت سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە وێراى چالاکیە فراوانەکانى خۆى کە لە شارى رانیە ئەنجامى دەدات ساڵانە پرۆژەى گەرۆک بۆ گەنجانى شارو شارۆچکەکان ئەنجامدەدات، ساڵانى پێشتر لە ( قەڵادزێ ، حاجیاوا، چوارقورنە) چوار پرۆژەى ئەنجام داوەو لە پێنجەمین کاریشدا پرۆژەیەکى فراوانى بۆ گەنجانى شارۆچکەى ژاراوە بە سەرکەوتووى کۆتایى پێهێنا .