خانمە ئەستێرە بێ دەنگەکەی ئاسمانی گۆرانی کوردی لەیلا فەریقی لە راپرسیەکدا کە لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک ئەنجان دراوە، بە باشترین و جوانترین خانمە گۆرانی بێژی کورد دەستنیشان کراوە، شایەنی باسە ژمارەیەکی زۆر لەم راپرسیەدا بەژداریان کردووە، وەکو باشترین لەیلا فەریقی بە پلەی یەکەم دێت و نزیکەی ١٠٠ دەنگ لە پێش ھونەرمەند چۆپی فەتاحەوەیە کە پلەی دووەمی داگیر کردووە و ٢٧٠٠ کەس دەنگیان داوە،
ھەوەھا لە راپرسیەکی تردا ( کێ جوانترین خانمە ھونەرمەندی کورد) بە ھەمان شێوە لەیلا فەریقی پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە کە ٧٥ دەنگ لە پێش گۆرانی بێژ (لۆکە) یە، لۆکە بە پلەی دووەم و ھانی بە پلەی سێھەم دێت وەکو جوانترین خانمە ھونەرمەندەکان، شایەنی باسە لەم راپرسیەشدا نزیکەی ٢٠٠٠ کەس دەنگیان داوە، لەیلا فەریقی ھونەرمەندێکی ئاست بەرز و توانەیەکی بێ سنوری ھەیە لە سەرجەم ستایلەکان، سەرەرای ئەوەش خاوەنی جوانی یەکی سەرنج راکێشە و کەم وێنەیە. (گوێم لێگرن) دوواین بەرھەمی ھونەرمەند لەیلا یە و جەماوەرەکەی بە تامەزرۆیەکی زۆرەوە چاوەروانی بەرھەمی ھونەری لەلا فەریقین.
ھاوکار نامۆ