زۆر باش لە بیرمە دووشەمە بوو شارەکەمان هەڵەبجه بۆردومان دەکرا ، ئەو کات دایکم دووگیان بوو لە کۆتای مانگ و ڕۆژەکانی بەدونیا هێنای چوارەمین خوشکم دا بوو ، هەربۆیە سەر لەبەیانی ١٤/٣ /١٩٨٨ کاتژمێر یازدەی نیوەڕۆ دایکم ژانی منداڵ بوونی دەسی پێکرد. باوکی خوالێخۆش بووم بڕیاری دا کەبڕۆین و دایکم بیگەیەنێتە نەخۆشخانەیەکی سولەیمانی . بەڵێ ئێمە وەک خێزانێک ماڵ و حاڵمان بەجێ هێشت و تەنها خۆمان و جلەسادەکانی بەرمان بە ئۆتۆمبێلەکەی باوکم بەڕێ کەووتین بەرەو سولەیمانی . لە ڕێگە نزیک پردی زەڵم ئۆتۆمۆبێلێک وەستا بوو جوان بیرمە ڕەنگی سپی بوو شۆفێرەکەی دابەزی و بە باوکمی ووت مامۆستا قەسفێکی زۆر هەیە ئامانج پردەکەیە ، من دەڕۆم هیچ ڕوونەدا بەدوامداوەرە ، مەبەستی بە چەند مەسافەیەکی کوورت لە،نێوان دا. ئەوان ئۆغریان کرد بێ کێشە ! جا سەرەی ئێمەهات بەدایکێکەوە کەژانی منداڵ بوون هەراسانی کردوە و تەنها جلی ماڵەوەی لەبەردایە . باوکم بە هەموو دوودڵی و ترسەوە ، پیاوانە پێ لە بەنزینی ئۆتۆمبێل ناو کەوتی نەڕێ بۆ پەڕینەوە لە پردی سرات! بەڵێ ئەوکات بۆ ئێمە پردی سیرات بوو . هەر هێندەی نەمابوو زۆر کەمی مابوو کە تۆپەکان بمان پێکن ، بەڵام دیارە بەخت یاوەرمان بوو ، باوکم قوربانی ڕۆحی بم قاچی لەسەر بەنزینەکە دەلەرزی تا دەرمان کات لەو نەهامەتیەو خوشکەکەم بێتە دونیا . بەڵێ تۆپ و دوان هاوێژرا بەڵام خۆشبەختانە ئێمە لە جامی دوای ئۆتۆمبێلەکەمانەوە بینیمان و بەبێ ئاریشە دەرچووین لە شارەکەی دایک و باوکم ، گەشتینە سولەیمانی و یەکسەر بۆ نەخۆشخانە پاش چەند کاتژمێرێک خوشکەکەم چاوی بەدونیا هەڵهێنا و باوکم ناوی لێنا (نگین) مانای بەخت و دایک بە (گوڵان) تا بۆنی گوڵانی هەڵەبجە بدات. نیگوڵ ئێستا پارێزەرە و خاوەنی سێ منداڵی جوانە ، تێر تەمەنبیت ساڵەکانی ژیانت هەمیشە جوان بنووێنێت. ئێمە لە ١٤/٠٣/١٩٨٨ سولەیمانی بۆ جاری سێهەم بوویەوە مەنزڵگەمان ، بەڵام ئەمجارە جیاواتر بەس خۆمان و بەو جل و بەرگانەی بەرمانەوە دەرچووین . بەداخەوە لە ماڵەکەمان لە هەڵەبجە تاڵانکرا و دۆستی باوکم بەدوای ئۆتۆمبێلەکەی باوکم دا گەڕابوون تا بیبەن!!!!! . لەکاتێکدا ، دایک و باوکم هەمیشە ماڵیان لەئاست پێشمەرگەکان کەدەهاتنە ناوشار هەردەم دەرگایان واڵابوو .بیرمە حەمامیان بۆیان دادەخست و هەموو پەنجەرەی ماڵەکەمانیان بە بەتانی دەگرت تا نەزانن کێ لە ژوورەوەیە و ڕووناکی نەچێتە دەرەوە . بەڵام پاداشتەکەی لە کیمیاییەکەدا تاڵان کردنی ماڵمان و هەروەها گەڕان بەدوای ئۆتۆمبێلەکەی باوکم دا تا بیبەن (بیدزن) بەداخەوە …
گەشاوە
لەیادی ڕۆژبوونی نیگوڵ ١٤/٠٣/٢٠٢٣ سوێد
Discussion about this post