نووسینی : بورھان شێخ رەئوف
ئیستا لە پاش ٢٤ ساڵ لە ڕاپەڕینی خەڵکی جوامێری کوردستان ئەگەر ئاوڕێک بۆ دواوە بدەینەوە و بە تایبەت چەند ساڵ و ڕۆژ و مانگی پێش ڕاپەرَینەکە بھێنینەوە پێش چاومان و ئەگەر یادەوەریمان یارمەتیمان بدات ئەوا کوردستانی باشوور بێجگە لە شارەکانی سلێمانی و کەرکوک و دھۆک و کەرکوکی تەعریب کراو چەند شارۆچکەو چەندین ئۆردوگای زۆرەملی بوو کە خەڵکی دێھاتەکانی کوردستانی تێدا دیل و یەخسیر کرابوو ,
ئیتر ھیچ سیمایەکی ووڵات و ئاوەدانی و بووژانەوە پێشکەوتن بەدی نەدەکرا زۆربە زۆری گەنج و پیاوانی ووڵات بە ھەردوو بڕیاری ٩٣٦ و ٩٣٧ ی ئەنجومەنی بەناوسەرکردایەتی شۆرش لە ڕیزەکانی سوپای عێراقدا سەرباز بوون ھەرلە لە دایکبووانی ١٩٤٩ ەوە تاوەکو ١٩٧٠.
لە دوای وەستانی جەنگی ھەشت ساڵەی ئێران وعێراق و پرۆسە بەدناوەکانی ئەنفال و و کیمیاباران کردنی ھەڵەبجە وزۆرێک لە گوندەکان و داگیرکردنی کوەیت لە لایەن ڕژێمی عێراقەوە ئیتر بارودۆخی ووڵات بە جۆرێک شڵەژابوو کەھەموو چاودێرانی دۆخەکە ھەستیاندەکرد کە بێدەنگی پێش بوومەلەرزەیەکە .
برینەکانی ئەنفال و کیمیاباران و تاوانەکانی چەندساڵەی ڕژێمی بەعس داخێک بوو بە سەر دڵی ھەموو نیشتمان پەروەرانی کوردستانەوە کە نەدەکرا تا کۆتاییی بێدەنگی و قڕوقپی لێبکرێت .
بۆیە ھەر لە پاش دەستپێکردنی جەنگی ڕزگارکردنی کوەیت لە لایەن ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیەوە وەدەرنانی سوپای عێراق لەو ووڵاتە و ڕاپەڕینی خەڵکی باشوری عێراق دژ بە دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی عێراق خەڵکی کوردستانیش بە ھەموو چین وتوێژەکانیەوە پەلاماری دامودەزگا ئەمنی و جاسووسی سەرکوتگەرو داپلۆسێنەرەکانی بەعسیان دا ولەبەریەکیان ھەڵوەشانەوە .کە ئەمە باشترین وەڵام و کاردانەوەی خەڵکی کوردستان بوو بە بەرامبەر ئەو تاوانەی کە پێشتر باسم کردن .
ئیستا لە دوای ٢٤ ساڵ لە ڕاپەرَین ئەگەر چاوێک بە بارودۆخی باشووری کوردستاندا بخشێنینەوە سەرەڕای گازندەو گلەیی و کەموکورتیەکانی ترو زۆر برینی بە سوی َ کە حەزناکەم بیان کولێنمەوە گەلێک دەستکەوتی مەزن بە دەستھاتوو ن کە مایەو نرخەکەی ڕووبارێکە لە خوێن دەریاییەکە لە فرمێسک کەوادیارە ئێستاش خوێنی زیاتر و خۆڕاگری زیاتر و گیانبازی زیاترو بە خۆداچوونەوە و یەکڕیزی و لێبووردەیی و رَێزگرتن لە مافی مرۆڤ و پابەند بوون بە شەفافیەت و مافە سەرە تاییەکانی مرۆڤی گەرەکە , چ لە ئازادی تاک و کۆ و دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان و کەمە نەتەوەو ئتنیکەکان و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەستەڵات .جوانترین ووتەش کۆتایی ئەم وتارەی پێبینم ووتەیەکی کوردلۆجی بە ناوبانگی تورک ئیسماعیل بێشکچی یە
کە دەڵێت حکومەتێکی کوردی خۆجێ ی بە ھەموو کەموکورتیەکانیەوە لە چەندین حکومەتی باشتری عەرەب و تورک و فارس باشترە بۆ کورد .