مەسعودی مەلا ھەمزە : لەدرێژەی چالاکییەکانی کەرنەڤاڵی رۆژی جیھانی شانۆو نمایشکردنی شانۆگەرییەکان، بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر شانۆگەری چایخانەی عەبۆ لە نووسینی نازم دڵبەندو دەرھێنانی گۆڤار ئەنوەر نمایش دەکا.
ئەم شانۆگەرییە کە تێیدا کۆمەڵێکی زۆر لە ئەکتەرە دیارو بەرچاوەکانی شاری ھەولێر تێیدا بەشدارن، بڕیارە لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژانی ١و٢و٣/٤/٢٠١٢ لە ھۆڵی گەلی شاری ھەولێر نمایش بکرێ.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر ھاتووە کە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ ئەمساڵ بەبۆنەی رۆژی جیھانی شانۆ کەرنەڤاڵێکی گەورەیان سازکردووەو تێیدا تاکو ناوەڕاستی مانگی ٥ نمایشەکانیان بەردەوامە.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە شانۆگەری چایخانەی عەبۆ یەکێکە لە کارەکانی ئەو کەرنەڤاڵە.