توانا تەھا- سۆران: ئەمڕۆ سەرلەبەیانی رێکەوتی ٢٥-١١-٢٠١٢، لە شاری سۆران، سەنتەرو رێکخراوەکانی ژنانی دەڤەری سۆران، چەند داواکارییەکی ھەنووکەی ژنانیان خستەڕوو لەداواکارییەکەدا ھاتووە “وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی موچە بۆ ژنانو کچانی بێکاری ماڵەوە دابین بکاتو بەشەکانی منداڵ بوون بەشێوەیەکی گونجاو لەنەخۆشخانەکان رێکبخرێن، ھاوکات جنێودان بەئافرتان بەپێی یاسای ژمارە ٢ قەدەغە بکرێت و رێگە لە ھاوسەرگیری بەزۆر و بەشوودان لەرێگەی تەلەفۆن بگیرێت”.
سەنتەرو رێکخراوەکانی ژنانی دەڤەری سۆران، چالاکییەکانیان بە گردبونەوە دەست پێکردو چەند داواکارییەکیان خستنەڕوو بەیانامەی گرووپی ھانای ژنانی سۆرانیان خوێندەوە”. کوردستان ئەسحەد – سەرپەرشتیاری گردبوونەوەکە پێی راگەیاندین کە “وەک چالاکوانانی مەدەنیو رێکخراوەکان و سەنتەرو گرووپەکانی ژنان، دەڤەری سۆران و رواندز رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی ژنان دەکەنە دەرفەتێک بۆ خستەڕووی چەند داواکاریەک بۆ بەردەم لایەنەپەیوەندیدارەکان”. کوردستان ئەوەشی گووت “ئێمە داوکارین لەلایەنی پەیوەندیدار ئەم ھەڵمەتە بەرز بنرخێنن و کارێکی وابکەن کە ھاوکاری جددی پێشکەش بە ژنان بکەن لە کۆمەڵگەی کوردی”.
ساڵانە لەھەرێمی کوردستان، رۆژی جیھانی بەرەنگاربونەوەی توندوویژی بەرامبەر ژنان لەرێکەوتی ٢٥/١١ تا ١٠/١٢/٢٠١٢ بەئەنجامدانی چەند چالاکیەکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت. و لەرێگەی سمینارو ۆرک شۆپی تایبەت ھۆشیاری پێشکەش بە ھاووڵاتییان دەکرێت”. داواکارییەکانی ژنانی سۆران کە گرووپی ھانا – سەرپەشتی دەکرد پێک ھاتبوون لەوەی کە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی موچە بۆ ژنان و کچانی بێکاری ماڵەوە دابین بکات. ھەروەھا قەدەغەکردنی جنیودان بە ئافرتان بە پێی یاسای ژمارە ٢ . دەست بەجێ قوربانیەکانی توندووتیژی لە سەنتەرەکانی داڵدەدان وەربگیرێن. لەکاتی دامەزراندن گرنگی بە دامەزراندنی دەرونناس و بدرێت. باشکردنی بەشەکانی ژنان لە پۆلیس و گرتوخانەکان. دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراوەکان زیاتر بایەخ بە بەرنامەکانی توندووتیژی بدەن و داواشکرا ژنان تەلەفزیۆنێکی تایبەت بە خۆیان ھەبێت و داواش کرا لەرێگەی تەلەفۆن پڕۆسەی ھاوسەرگیر بوەستێندرێت، چونکە نە بۆتە ھۆکارێک بۆ بەیەکەوە ژیانی ھاوسەران و وای کردووە لەماوەیەکی کەمدا شیرازەی خێزن تێک بدات”.