هاورێیان نەکەن لۆمەم
کە ئێستا وەختی نیە
هێشتا گولشەن و نێرگزم
بەیادی لەیلایەوە مەستبوە
هەوری زستانم گرمەی بەستوە
لەگەل رەشەبا پرسەیان گرتوە
هەیاسەی پشتم رەنگی تێک چوە
سەرەتای سەوداییمە باوانم
گلەییم لێمەکە مەڵێ بۆ واتێک چوە !
هەرچییش بڵێی هیشتا هەر زووە
سارای دلم، وەک سەحرا
تۆزی بەستوە
وەرە بنالین بێخەم
نەلێین شەوە زەنگە
کوندەپەپوو نوستوە
شەمشەمە کوێرەی بیرەوەریم
لە بەرەبەیاندا سپێدەیی خستوە
روپۆشی من سەربەرزی لاداوە
لەتاو بێ ئابرویی خەلک هۆشم رۆیشتوە
مەبێژن برژۆلەم بۆ واجوتبوە
لەترسی ئەمرۆ ، گرفتارم
لە لیرەی زێردا غەش کراوە ؟
ئەوەی ئەڵێ وانیە
هیشتا بە ئەقڵ لەدایک نەبوە
کارەساتێکە خامۆشو و خاپور
کەس ئاگای لێنیە هەمووی هەر نوستوە
درەنگە وەختە کات بەری کورتە
ئەوەی هەلئەسی لەساحەدایە
بەسواری ئەقلی دەست ئەدا
لەلغاوی ئەسپی، بۆ ئەوەی فریاکەوێ
غاری چاک ئەکا
نەوەک لەم ساحەو مەیدانە رانەکا
لغاوی دەستی لەچنگ بکەوێ
پێی لە بەردی نەعلەت هەلکەوێ
سارا رەشید ئەفەندی
٣/٨/٢٠١١
ئەلمانیا