کامەران حاجی ئەلیاس
ھەرچەندە دانیشتووی یەک گەرەک بووین، بەڵام من کاک ( ھاشم حاجی عەلی شەناغەیی)م زیاتر لە رێگەی ھامووشۆ کردن بۆ مزگەوت وە لە رێگەی ئامادەبوونی لە کۆڕە ھونەرەی و ئەدەبییەکانم ناسی . ئەو جگە لەوەی نووسەرێکی بواری حەیران و فۆلکلۆر بوو یەکێک بوو لە ئامادەبووانی سەرجەم کۆڕە ھونەری وئەدەبیەکان دا کە لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدرێن.. بەڵێ کاک ھاشم زۆری حەزی لە خوێندنەوەی کتێب و گۆڤارەکان بوو لەھەر شوێنێک کۆڕێک ھەبواییە ئەو لەوێ بوو ھەموو جارێ پێشوەختە منیشی لەشوێن و کاتی کۆڕەکان ئاگادار دەکردەوە خۆئەگەر من لەبەر ھەرھۆکارێک بۆم نەکرابایە ئامادەی کۆڕێک بم بەتایبەتی لەو کۆڕانەی کتێب و گۆڤارکان رێورەسمی ناسین و بڵاوکردنەوەی بۆ دەکرا ئەوا لەکاتی دابەشکردنی کتێبەکان یان گۆڤارەکان بەھەرشێوەیەک بووایە دانەیەکی بۆمنیش دەھێنا ئەنجا زۆرجار ھەربەدەستی خۆی راستەوخۆ کتێبەکە یان گۆڤارەکەی دەگەیاندە دەستم یان لە رێگەی کاک محەمەدی کوڕی دەگیشتە دەستم ..
کاک ھاشم خوولیاو حەزێکی زۆری بۆ خوێندنەوە ھەبوو لە ماڵەکەی خۆیدا کتێبخانەیەکی خنجیلانەی ھەیە کە چەندین کتێب و گۆڤاری بەسوود لە خۆ دەگرێت.. خاڵێکی تری کاک ھاشم نووسین بوو لە بواری حەیران بەتایبەتی لەسەر ژیانی حەیران بێژان لەم رێگەیەوە ماندووبوونێکی زۆری ئەکێشا بەدوادا چوونی زۆری دەکرد تاوەکو ژیانامەی ئەو حەیەران بێژانەی کۆدەکردەوە بۆ ئەو مەبەستەسەردانی چەندین شوێن و کەس وکاری حەیران بێژان دەکرد بۆئەوەی بەدورستی ژیانی حەیران بێژان کۆبکاتەوە، جگەلەوەش زۆرجار بەخۆی تێکستی حەیرانی دەنووسی زۆربەی بابەتەکانیشی لە رۆژنامەی ھەولێر و گۆڤاری دیوان بڵاودەکردەوە، چەندین جار ئەوەی لەلای من دەرکاندبوو کە ھیوای وایە لە داھاتوو ئارەوزووی ئەوە دەکات کە بەرھەمەکانی لە چوار چێوەی کتێبێکدا چاپ و بڵاوبکاتەوە.. سەدحەیف و مخابن ئەو خۆزگەی تا لە ژیان دابوو نەھاتەدی بەو ھیواییەی لە داھاتوو بەھەموو لایەک بتوانیین سەرجەم نووسینەکانی بەتایبەتی ژیانامەی حەیران بێژان لە چوارچێوەی کتبێک دا چاپ و بڵاوبکینەوە بۆ ئەوەی ئەو خەونەی بێتە دی.
لە لاپەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووکی خۆی دا کاک ھاشم گۆشەیەکی (٣٦) ئەڵقەیی بە ناوی (ئەوێ رۆژێ) بڵاوکردەوە ،کەباس لە قۆناغەکانی ژیانی خۆی دەکات ھەروەھا باس لە گوندی (شەناغە) و شاری ھەولێر دەکات بەشێوەیەکی گشتی کۆمەڵی یادەوەری و بەسەرھاتی خۆی بە زمانە سادەیی خۆی دەگێرێتەوە ، تارادەیەک بۆ مێژوو دەکرێت وەکو سەرچاوە سوودی لێوەربگیرێت.
من دڵنیام کۆمەڵی نووسەرو فۆلکلۆرپەرەوەر ھاشم دەست نووسینی تری بەڵاونەکراوەی ھەیە بەوھیوایەی لە داھاتوو سەرجەم دەست نووسینەکانی چاپ و بڵاوبکرێتەوە
کاک ھاشم لە رووی کۆمەڵایەتیش کەسێکی کراوە بووە، خۆشەویستی ھەمووکەسێک بوو بەتایبەتی لەگەڵ دانیشتوانی گەڕەک ئەو بەردەوام ھامووھۆشی مزگەوتی دەکرد ھەردەم فاکتەری خێر بوو ساڵانێک بوو بەدەست نەخۆشی دلڕ دەیناڵاند ھەرگیز بیرم لەوە نەکردبوو کە رۆژێک دێت ئەم چەند دێرە بۆ تۆ بنووسم ،سەدحەیف و مخابن چل رۆژ لەمەوبەر لە رۆژی سێشممە ١٦\٩\٢٠٢٥ لەگەڵ وەرینی گەڵای پایز کاک ھاشم ،ماڵئاوایی لێکردین.. دوورد بۆگیانی پاکی جێگای فیردۆسی ئەعلا بێت.








































































Discussion about this post