کامەران حاجی ئەلیاس
ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی ھونەری شانۆ لە پیرمام بدەینەوە چەندین کاری ناوەزە لەم شارەپێشکەش کراوەن بەھۆی بوونی کۆمەڵەی ھونەر و وێژەی کوردی لقی پیرمام بە تایبەتی لە ھەشتاییەکانی سەدەی رابردوو بۆ نموونە چەندین شانۆگەری پێشکەش کراوە وەکو شانۆگەری (فەیلەسووفی ئاخر زەمان) لە نووسینی و دەرھێنانی یوسف برادۆستی ، شانۆگەری (ھاورێکی تاساو) نووسینی جەلیل زەنگەنە دەرھێنانی یوسف برادۆستی ، شانۆگەری (شاری ئەوین) نووسنی تەڵعەت سامان و دەرھێنانی یوسف برادۆستی،شانۆگەری (مەلەف) نووسینی تاھیری دەرھێنانی یوسف برادۆستی….. لەگەڵ چەندین ئەکتەر و دەرھێنەری بە توانا لەم شارەدا بوونیان ھەبووە ئێستاش بەردەوامن..
شانۆی شەقام ئەو شانۆگەریانە لە خۆدەگرێت کە لە دەرەوەی ھۆڵەکان نمایش دەکرێن واتە لە شوێنە گشتییەکان وەکو بازار و پارک و نەخۆشخانەکان لە وێستگەکانی میترۆ و شەمەندەفەر نمایش دەکرێن ئەم شێوازە چەندین مەرجی تایبەت بەخۆی ھەیە بۆنموونە بینەران بانگشت ناکرێت بۆ بینی نمایش بەڵکو جەماوەر خۆیان ئامادە دەبن بۆ بینی نمایشەکان زۆر جاریش دەقی ئامادەکراو نییە واتە مەرج نییە تێکستێک ئامادە کرابێت و چەند رۆژێک پرۆڤەی لەسەر کرابێت بەڵکو بەشێوەی راگوزەر (ئیرتجال) نمایش دەکرێن لە ھەمان کاتدا بابەتەکان بابەتی ھەنووکەیین.بە شێوەیەکی گشتی ئەکتەر دەبێتە کۆڵگەی سەرەکی شانۆگەرییەکان.. نمایشەکانیش کورت دەبن سەما و موزیک و جل وبەرەگی رەنگاو رەنگی سەیرو سەمەرەو سەرنج راکێش لەم جۆرە نمایشانە گرنگی زیاتری پێدەرێت خاڵێکی تر بەشداربوونی ئامادەبووان لە نمایشەکانە لەگەڵ ئەکتەرەکاندا ئاوێتەی یەکتری دەبن لێرەدا توانستی ئەکتەر دەردەکەوێت بەوەی تاچەند دەتوانێت ئامادەباشی ھەبێت بۆئەوەی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە ھەڵسووکەوتیان لەگەڵدا بکات چ لە رووی دیالۆگ بێت یاخود ھەرکردارێک کاتێ بینەر بەرامبەرئەکتەر کارو کاردانەوەی دەبێت.
لە کوردستان بەشێوەیەک لە شێوەکان شانۆی شەقام لە کۆنەوە ھەبووە بەڵام لە ژێر ناوی شانۆی شەقام نەبووە بۆ نموونە یاری( بووکە بەبارانێ ) بەڵام شانۆی شەقام زیاتر لە دوای راپەرینی بەرھای ١٩٩١ سەری ھەڵدا واتەچەندین شانۆگەری بە ناوی شانۆی شەقام نمایش کران ھەرچەندە تائێستا لە زۆرێک لەسەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ھونەرمەند(ئەسوەد فائق) یەکێک لەوەی کە ئەو یەکەم کەس بووە شانۆی شەقامی لە شاری کەرکووک نمایش کردووە لە دوای راپەرنیش لە ساڵی ١٩٩١ ھونەرمەند رزگار ئەمین لە شاری ھەڵبجە کاری لە شانۆی شەقام کردووە لە ساڵی ١٩٩٥ ھونەرمەند نیھاد جامی کاری لە شانۆی شەقام کردووە لە ئێستادا لە کوردستان گرنگی زۆر بە شانۆی شەقام دەدرێت لە چەندین شاری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ساڵانە تایبەت بە شانۆی شەقام سازدەکرێن وەکو فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی کرکووک ،فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی سنە، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی مەریوان فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی دەربەندیخان فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی سۆران – رواندز….
لە ١٦ی ٢ی٢٠٢٦ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پەروەدەی پیرمام –چالاکی قوتابخانەکان بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر کە ھەموو چین و تێوژەکانی ناوچەکەی لە خۆ دەگرت لەپیرمام یەکەمین فیستڤاڵی شانۆی سەر شەقام بەرێوەچوو.لە فیستیڤاڵەکەدا ١١ قوتابخانە بەشداری فیستیڤاڵەکەیان کردبوو کە بریتی بوون لە:
– قوتابخانەی ئامادەیی دوینی کچان بە شانۆیی(پەنجەریەک روو لە تاریکی) ئامادەکردنی سایە حسێن ساڵح .بەرێوەبەر سیابۆ سەرباز رەشید ئەکتەرەکان (بێریڤان دڵدار موتەلیب، ھەیفا تیلی فەتاح،ھەژان رەوند رەشید،راز سەمیر کەرخی، نیڤیبن سیامەند تەھا، ڕەیان مخسوود رەسول).
– قوتابخانەی ھێدی بنەڕەتی تێکەڵاو بە شانۆیی(ھێز لە یەکگرتن دایە) ئامادەکردن و سەرپەرشتی کردنی ساکار عومەر فەتاح بەرێوەبەر ئەکرەم ئەحمەد حەمد ئەکتەرەکان (ڕوومانگ سەعدی عەبدولعەزیز ، ڕووماس سەعدی عەبدولعەزیز، محەمەد سلێمان حاجی ئیبراھیم،رەنا سلێمان حاجی ئیبراھیم ،سینامەحموود گەنج خلیل،ڤارین عوسمان کاکە زیاد، سەعد ئەرسەلان حەیدەر،موبین محەمەد سەعید،سیما مەحمەد کاکە جەنگ،ڕۆمان فەرمان سەلمان،مەسرور کاھین عەبدولرەحیم).
– قوتابخانەی یارانی بنەرەتی کچان بە شانۆیی( ئێمە بووین بەرەگ) ئامادەکردنی سایەحسێن ساڵح سەرپەرشتی سەیران تەحسین حسێن بەرێوەبەر سازان فواد ئەحمەد ئەکتەرەکان( ڕۆیا بارزان ھاشم ، شەرمین شێرکۆ شەھاب، شادین رێباز محەمەد، زینە ئارام عوسمان، ژیما دڵشاد عودی، مھتاب خورشید محەمەد ئەمین،ڕۆنیا مەھدی حسێن، ڕەھا شاخەوان عەوێز، ھۆنیا ھێرش رەشید).
– قوتابخانەی ھەواری بنەڕەتی تێکەڵاو بە شانۆیی(کوردستان یەک پارچەیە نابێت بە چوار) ئامادەکردنی شوکریە جەوھەر سەرپەرشتی ئازاد کازم حەسن بەرێوەبەر شوکریە جەوھەر قادر ئەکتەرەکان(دێچین سەرباز حسێن،حسێن سەرباز حسێن، ئەسیل ئەیاس عوسمان،میلینا رائب خورشید،بینا نزار ساڵح ،یارا نزار ساڵح ،ھەژین دلاوەر بابەکر).
– قوتابخانەی کۆمەڵگای پەروەردەی ئاگای ناحکومی بە شانۆیی (یەک بەڵێن و یەک پەیام) ئامادەکردنی دەرھێنانی ئەیوب کەمال سەرپەرشتی زیاد محەمەد بەرێوەبەر ڕێزان بەرەکات .ئەکتەرەکان (کارین ئەبدال حوسێن، تەلار زەکەریا حامید،محمەد وەلب خۆشەوی،میر نەورۆز دلێر،تانیا زەکەریا حامید، داڤین مەھدی چیچۆ،دێنیز غەریب سەدیق،مەھسا ستار تەھا،کیان عەبدوڵا، سەفا زاتی تەقیەدی،شادی دلێر مەجید، تاھر ئەھیام تاھر،ھەڤراس کۆڤان عەباس ،ڕەھێل فیلەر ئەحمەد، ئیلینا سەعدی زێرۆ، رامیار جەدیع باقی، پەریسا سەیدەوان عەبدوڵا).
-قوتابخانەی کۆرٍێی بنەڕەتی تێکەڵاو بە شانۆیی(ئێمە نەتەوەی کوردین) ئامادەکردنی پەرێز نەوزاد ئەحمەد .سەرپەرشتیار پەنا نەحمەدین شاکر.بەرێوەبەر رێدوان جەمال فەتحوڵا.ئەکتەرەکان ( ئیلیاس ئیسماعیل عەبدوڵا،لارا بارزان غازی ، سۆما حاتم ماھر ، سیدرا سەنگەر عوبێد، نڤار نائف محمەد، سەھەند محەمەد ئومێد، لانە فەرھاد خدر، یارا بەختیار محسن).
– قوتابخانەی ھەڵانی بنەڕەتی تێکەڵاو بە شانۆیی (سۆزیک بۆ نیشتیمان) ئامادەکردنی بنار سەعید وە ئەژین کاکل. سەرپەرشتی ناسکە عومەر ، بەرێوەبەر نەسرین یزدین سلێمان.ئەکتەرەکان (نالین ھەندێن، نازێ سابیر، بیتا ھەژار، لینا نزار، سەناریا شکور،تاڤگە بەرۆژ، ڕۆنیا شێروان،شەھڤین رەجەب، دڵڤین حسێن،نەورۆز سیامەند،جەننت بژار،ڕۆما سامان ن شاجوان شکور،سینا حسێن،سیدرا عوزێر،لەنیا تەحسین،شیفا سەربەست).
– قوتابخانەی ڕەھەندی ناحکومەی بەشانۆیی (تەکنەلۆژیا) ئامادەکردنی شەیما عەبدولڕەزاق.سەرپەرشتی ڕابەر ئەبوبەکر .ئەکتەرەکان ( تانیا کەریم دسکۆ، دانا مەحیەدین حاجی عومەر، سلێمان زاھیر خالد، کارین کاروان جەودەت، عامر نەزھەت محەمەد، بنامین ئازاد).
-ئامادەیی سەربەنی کچان بە شانۆیی (ئێرە کوردستانە) ئامادەکردنی ئارەزوو عەبدولقادر ساڵح.بەرێوەبەر شۆخان شەفیع ئەحمەد ئەکتەران( گوڵشین مەلک،رۆنیا ئازاد،روەیدا ھادی ،زەکەریا حاتم،سەنا دلۆڤان، سەلوا یوسف، فەرەیدون حەسن).
– قوتابخانەی شەھید شیفای بنەڕەتی کچان بە شانۆیی(ئازادی)بەشادربوو ئامادەرکیدنی سایە حسێن ساڵح سەرپەرشتیار و بیرۆکەی چراخان غەفور ساڵح بەرێوەبەر دلچین محەمەد ئەمین ئاودل.
ئەکتەرەکان (رۆژین نەژادرەفیق، ڕوەیدە محمەد عەبدوڵا، نەرمین نادر).
– قوتابخانەی غاندی بنەرٍەتی تێکەڵاو بە شانۆیی ٠باجدانی گەلێکی بێ تاوان).بەشداری فیستیڤاڵەکەی کردبوو لە ئامادەکردنی کویًستان حەستن حمەد و چنار حەمید مەجید
سەرپەرشتی رولێخا میرزا خورشید.بەرێوەبەر ھزرت وەسمان ئەحمەد ئەکتەرەکان(ئیڤا ساڵح، دلڤان گەیلان،روھان شیمال،لاڤی بریندار، سدنا کاوە،ریڤان محەمەد،دادیار باوەری، فەرزاد فاخر، ئومێد ئیبراھیم،یارا جاسم،وارڤین برھان،بریار بەشدار،دونیا ئومێدنئەحمەد سەلام،میرزا،حەیدەر،محەمەد جەلیل ،راھیی ئەردەوان،کارین ھێرش،ئیحسان،حسێن یاد جاسم،دارین غازی،کوفان،ئایلا شێروان محەمەد شوان،زانیار حەسن، ھیڤی نیعمەت).
لە کۆتایی فیستیڤاڵ باشتریینەکان لەلایەن لیژنەی دادوەری دەستنیشان کران بەڵام بەمەبستی ھاندان و دەست خۆشی بۆ بەشداری کردنی قوتابخانەکان خەڵاتی بەشدار بوو بەسەر سەرجەم بەشداربوون دابەش کرا.
بەرێوەربەری فیستیڤاڵ- نعیمە زبێر محەمەد
لێژنەی ھەڵسەنگاندنی شانۆییەکان بریتی بوون لە ھونەرمەندان (کامەران حاجی ئەلیاس، دارا مەحمود عەبدولعەزیز،رازکەمال حسێن).
لیژنەی سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ (بەڕوو مستەفا ڕئووف، دڵگەش عومەر تەھا،مەریوان مەغدیدعەوڵا،خۆشەوی حەسن حەکیم،جوتیار ڕەفعەت عەبد،سایە حسێن ساڵک نڕێبەر عەبدوڵا).
لیژنەی ھونەری فیستیڤاڵ (جوتیار ڕەفعەت عەبد،سایە حسێن ساڵح، محەمەد کەمال سەعدی).
لیژنەی پێشوازی(لیلێ عەبدولڕەحمان محەمەد،نەجلا ئەسعد میرزا، غەریبە غایب یزیدین،جریدە شینۆ سلێمان، سەیران بایزدین، جەمیل محەمەد عەلی،کەریم نوعمان).
ئەگەر ماوەی فیستیڤاڵەکە ماوەی یەک رۆژ بوو کە (١١) شانۆگەری نمایش نمایشەکان لەھەموو ئاستێکی تیا بوو نمایش ھەبوو لە رووی بیرۆکەوە زۆر باش ھەبوولە رووی دەرھێنان زۆر باش بوو ئەوەی زۆر گرنگ بوو بەھرەی زۆر بە توانا لە ئەکتەرەکان بەدی دەکرا ھەرچەند بەشی زۆریان یەکەم جاریان بوو نواندن بکەن ھەندێ لە نمایشەکان لەرووی تەکنیک زۆر باش بوو .
پیشناری دەکەم ئەگەر ھاتووئەم فیستڤاڵە بەردەوام بوو واتە فیستڤاڵەک بکرێتە نەریتێکی ساڵانە دەبَ خوولێک بۆ مامۆستای پسپۆری ھونەری بکرێتەوە بۆ زیاتر ئاشنا بن بە شانۆی شەقام چونکە زۆرێک لەوشانۆگەریانەی لە فیستیڤاڵەکە نمایش کرا لە نێو ھۆڵی شانۆش نمایش کرابان زۆر ئاسایی…
ئەوەی زۆر دڵخۆشی کردم بوونی سپۆنسەر بوو بۆ فیستیڤاڵەک ماییەی دەست خۆشییەلەوانە دەزگاری خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی خاوەنی ستۆدیۆ( JSN) ھونەرمەند جوتیار ڕەفعەت وە زۆر ێک لە قوتابخانە ناحکومییەکان ھاوکاری باشی فیستیڤاڵ بوون.
ھەر چۆنێک سازکردنی ئەو جۆرە فیستیڤاڵانە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام کارێکی زۆر باشە دووبارە دەست خۆشی لە ھەموولایەک دەکەم.











































































Discussion about this post