زانا دڵشاد دزەیی: لەگەڵ نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان، خانمە ھونەرمەند ھانی بە(سڤیل)ـی راگەیاندووە، لەوانە نییە گۆرانی بۆ لیستێکی دیاریکراو بڵێتەوە.
لەئێستادا چەند ھونەرمەندێک لەخۆئامادەکردن دان بۆ پشتگیریکردن لەلیست و حیزبەی کە دەچێتە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، کە لە پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوودا چەند ھونەرمەندێک ھەر یەکەیان بەگۆرانی پشتگیریان لە لیستێک کرد. ھانی یەکێک بوو لەو ھونەرمەندانەی کە گۆرانی بۆ لیستی کوردستانی پێشکەشکرد.
بەڵام ھانی لەوبارەیەوە بە گۆڤاری (سڤیل)ـی راگەیاندووە “لەوانە نییە دووبارە گۆرانی بۆ لیستێکی دیاریکراو بڵێمەوە”.