ھونەرمەندی شۆخ و شەنگی دەنگخۆش ( لەنجە ) لە ئێستا دا کارەکانی کۆنسێرتی (گوڵبژێری ئاوازەکان) کۆتایی پێھێناوە و لە رۆژی ھەینیش ئەم کۆسێرتە لە پایتەختی کوردستان دێتە ساز کردن
لە لێدوانێکی بۆ راگەیاندنەکان لەنجە دەڵێ : سوپاس بۆ خوای گەورە کە توانییم بە سەرکوتووی کۆنسێرتێکی گەورە لە شاری سلێمانی ساز بکەم ئەمەش وای لێ کردم کە لە پاتەختی کوردستانیش کۆنسێرتێکی گەورە ساز بکەم و لە نزیکەوە ئاشنایھەواارانی موزیکی کوردی ئەم شارە جوانە بم
لەمەر کات و ساتی ئەم کۆنسێرتە لەنجە دەڵێ: ئەم کۆنسێرتە لە ژێر ناوی (گوڵبژێری ئاوازەکان) و بە ھاوکاری گروپی موزیکی لۆڕ دێتە ساز کردن، ھەروەھا رۆژی ھەینی لە ھۆڵی میدیا کاژێر٥:٣٠ خولەکی ئێوارە دێتە ئەنجام دان
جێگای ئاماژە پێدانە لەنجە بە یەکیک لەو ھونەرمەندانە دادەنرێت کە خزمەتێکی بەرچاوی کردووە لە رووی رەسەنایەتی کوردی.