ھۆشیار سەید وەلی: ناسیونالیزم یا نەتەوە خاوەنی کەلتور و زمان و خاک خویەتی .خۆشەویستی و دڵسورزی بۆ خاک و نەتەوە.ھەستێکی ھەڵقوڵاوە لە نێو دڵی ھەر مرۆڤێکی خاوەن ویژداندا .ھەربۆیە زور جار ھەر کەسێک کە دەمرێت وەسێت دەکات لە زێدی باب و باپیرانی بینێژن .
گرنگی و پیرۆزی خاک و نیشتیمان زور جار مرۆڤ دەبێتە قوربانی لە پێناوی ھەر یەکێک لەم دڵسۆزیانە .چونکە ھەر ئەم دڵسوزییە وا لە ھەر تاکێک دەکات بەرگری لە خاک و نەتەوەکەی و نیشتیمانەکەی بکات. نەتەوەی کوردیش یەکێکە لە ھەرە نەتەوە دێرینەکانی ئەم سەرزەمینە کە خاوەن زمان و کەلتور و خاکی خۆیەتی .گومان لەوەدا نیە بەلگەنامەکان حاشا ھەلنەگرن و مێژوو باس لە ھەبونی یەک کیانی دەکات وەک میدیەکان و ساسانەیەکان و لولویەکان و گۆتیەکان ھتد..لەسەر یەک خاک و یەک جوگرافیا نیشتەجی ببوون .ناوی پیرۆزی کوردستان بو یەکەم جار لە سەردەمی سەلجوقیەکان و لە ناوەندی سەدەی دوانزەیەم لە لایەن سوڵتان (سەنجەری سەلجوقی)ەوە ھاتوە ,خاکی کوردستان زۆر بەپیت و بەرەکەتە ھەر بۆیە بە درێژایی مێژوو داگیرکەران و دوژمنانی کورد چاویان بڕیوەتە خاکەکەی و ھەمیشە لە ھەوڵی داگیرکردنی بونە رۆژ لەدوای رۆژ ئەو دەسەڵاتە باڵایەی لەدەست داوە و قۆناغ بە قۆناغ خاکەکەی بچوک بوەتەوە چ بەعەرب کردن یا فارس کردن یا بە تورک کردن ,بەوەشەوە نەوەستان تا ڕێکەوتننامەکەی( سایکس بیکۆ ) بوە ھۆی پارچە پارچەکردنی یەکجاری و خاکە پیرۆزەکەی کوردستانیان داگیر کردوە .نەتەوەی کوردیش ھیچ کاتێک بێدەنگ نەبووە لە ئاستی ئەم داگیرکاریە و چەندین شۆرشی ھەڵگیرساندوە سەدان ڕاپەرینی ئەنجامداوە و دەیان ھەزار لاوو پیرو ئافرەت و منداڵی کورد، جینۆساید کران و ھەزاران قارەمانی کورد لە ژێر ئازارو ئەشکەنجەی جەللادەکانەوە، بە خەونی کوردستانی ئازادەوە گیانیان لە دەست دا.بۆ چەندین جار ھەوڵی قڕکردنی دراوە , دوای ئەوەی کەوا کورد ئەنفال کراو زۆربەی گوندەکانی کوردستان کیمیا باران و وێران کران، دوای ئەو ھەموو ماڵوێرانیە، ئینجا کورد کۆڵی نەداو بە راپەڕینی ١٩٩١گەورەترین و خوێن رێژترین دیکتاتۆری سەردەمی راماڵی و ئەم بەشەی کوردستانی ئازاد کرد. ئەم ئازادی و دەسکەوتانەی ئەمڕۆ ھاتوەتەکایە بەرھەمی ئیرادەی ئەو ھەموو قوربانیانیانەیە و ئامادەشە دەیان قوربانی تر بدات لە پێناو بەرگری و پاراستنی ئەو ئەزمونەی ئەمڕۆ لە کوردستاندا ھەیە . ئەوەی جێگای نیگەرانیە لەدوای پروسەی ئازادی عێراقەوە دیاردەیەکی قەیزەوەن و ناشرین بەدی دەکرێت ئەمڕۆ لە کوردستاندا ئەویش سست بونی سۆزی نەتەوایەتی و قەیرانی دڵسۆزیە بۆ خاک و نەتەوە .چونکە ئەوەی لەم سەردەمەدا ھەرکەسێک دڵسۆزی خاک و نەتەوەکەی و نیشتیمانەکەی بێت و غەمخۆر لە پاراستنی دەسکەوتەکان بێت بە ماستاوچی ناوزەند دەکرێت ھۆکاری ئەمەش کەناڵە ڕاگەیاندنەکانی ئەمڕۆی کوردستانە چونکە ئەوەندە باس لە کەموکورتیەکان دەکەن ئەوەندە لایەنەکان سوکایەتی بەیەکتر دەکەن ئەوەندە باس لە کێشە چارەنوسسازەکان ناکەن. بۆیە پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیری فلتەرێک دانێت بۆ گۆڤار و ڕۆژنامەکان و کەناڵە ڕاگەیاندنەکان چیتر سوکایەتی بە موقەدەساتی نەتەوەکەمان نەتەوەکەمان نەکرێت وەک ڕۆژانە لە سایدی کوردستان پوست و گۆڤاری لڤین و ڕۆژنامەکانی دیکە بەدی ئەکرێت .
Wshyar_wali١٢@yahoo.com