سەدیق سەعید رواندزی : یەکێک لەو بونەوەرە کۆمەڵایەتیانەی,ھاوشانی ھەموو بونەوەرەکانی تر,لە سەر رووی ئەم زەمینە دەژیت و سەرەنجامیش کۆتایی بە ژیانی دێت,مرۆڤە. گەورەییء شکۆوبەھای مرۆڤ ھەرتەنیا لەوەدانییە,کە ئاوەزی ھەیە, وەک تایبەتمەندیەک جیای دەکاتەوە,لەبونەوەرەکانی ترو ھاوکات تێروانینێکی ئە قڵانیانەی ھەیە بۆ ژیان.بەڵکو گەورەیی و شکۆی مرۆڤ لەوەدایە,کە پەروەردیگار خۆی رێزی لێناوەوپلەیەکی داوەتێ, لە ئاست بونەوەرەکانی تر.
ھەروەک دەفەرمووێت:_ (وقد کرمنا بنی ادم).بێگومان ئەو رێزوشکۆوبەھا کۆمەڵایەتیءھزریءکەسیەتیەی پەروەردیگار لەرێی ئەو ئایەتە پیرۆزەوە,بەمرۆڤی داوە, ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە خودی مرۆڤ بەدەر لەھەموو جۆرە شوناسێک,رێزی لێنراوە. بەدەربرینێکی تر مرۆڤ وەک بونەوەرێکی دروست کراو, لە ئاست کۆی بونەوەرەکانی تر, پلەیەکی لە شکۆمەندیءگەورەیی لەلایەن پەروەردیگارەوە ھەیە.ئەمەش ئاماژەیەکی روونە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام,بەر لە دروست بوون و سەرھەڵدانی ھەر فەلسەفە و ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی و جڤاکی, شکۆمەندی داوەتە مرۆڤ و بە سەرمایەکی گەورەی زانیوە.ئەمەش پێچەوانەی ھەموو ئەو بۆ چوونە نالۆژیکیءنائەقڵانیانەیە,کە ئایینی ئیسلام,بە سەرچاوەی دەستبەر نەکردنی مافەکانی مرۆڤ ئەزانن.بەپێچەوانەوە,کۆمەڵگای کوردی لە ئاستی خەسڵەتی گشتی کۆمەلایەتیدا, ئەگەر ئایینی ئیسلامی لێ بێتە دەرەوە,ئەوا دادەماڵدرێت لە ھەموو بە ھایەکی کۆمەلایەتیءمۆراڵی,لە ئێستاشدا دەرەنجامەکانی ئەو واقیعە دەبینین,کە بەناوی ژیانی مۆدێرنءگلۆبالیزمءئازادی رەھای مرۆڤەکان,چ کارەساتء نەھامەتیەک رووی دە ئێمە کردوەو خەریکە مرۆڤ,دادەماڵدرێت لە ھەستی ئنسانیانەو دەبێتە درندەیەک,کەجگە لە نەرجسیەتی خۆی, ھیچ شتێکی تری بەلاوە گرنگ نییە.لە کاتێکدا مرۆڤ خۆی,ئەو پلە بەرزو گەورەیەی دراوەتێ,کەچی بەداخەوە خۆی بە دەستی خۆی,لە بەھاءشکۆی خۆی دێنێتە خوارەوەو,ھاوتای کاڵایەک مامەڵە بە خۆی دەکاتءجەستەی ھەراج دەکات و دەفرۆشێت!!..
بەداخەوە لەو ماوەیەی رابردودا,داتایەکی ترسناک, لە بارەی یەکێ لە دیاردە ھەرە کوشندەکانی نێو کۆمەلگەی کوردی بڵاوبوەو کە ئەویش دیاردەی لە شفرۆشیە.کە بەمانی لادانی سێکسی لە چوارچێوەی شەرعیءرێسای کۆمەلایەتیءپەروەردەیی خۆی دێت.بەداخەوە ئەو داتایە مرۆڤ توشی شۆکێکی دەروونی گەورەدەکات.چونکە دیاردەیەکی لەو شێوەیە,نەک ھەر پەتایەکی کوشندەیە, ئەگەر رووبەرووی نەبینەوە,بەڵکو دیاردەیەکی نامۆوناھاوتاشە,بەکلتووری کۆمەڵی کوردەواریء دوورە لەھەمووبەھایەکی کۆمەڵایەتیءپەروەردەییء ئەخلاقی مرۆڤی کورد.ئەم دیاردەیە گەورەترین مەترسیءتراژیدیای نێو کۆمەڵی کوردەواریە,کە ھەرەشە بۆ سەر مۆراڵی نەتەوەییمانءپێکھاتی ئۆرگانە کۆمەلایەتیەکانی کۆمەڵگە دروست دەکات,لە شێوەی خێزاندا.ئەودیاردەیە دەبێتە سەرەتایەک بۆ کاڵبونەوەء لە نێوبردنی ھەموو ئەو بەھا کۆمەڵایەتیءئنسانیانەی کۆمەڵگای کوردی پێ دەناسرێتەوە.چونکە کۆمەلگای کوردی,وەک کۆی کۆمەلگا ئسلامیەکانی دیکە,چەندین خەسڵەتءمۆرکی کۆمەڵایەتیانەی ھەیە کە جیای دەکاتەوە لە کۆمەڵگاکانی تر. بەدرێژایی مێژووی کورد,لەشفرۆشی وەک پەتایەکی کوشندە نەک ھەر بوونی نەبوە,لە نێو ئێمەدا بگرە دیاردەیەکی نامۆبوە,کەس گوێبستیشی نەبوە.بۆیە کاتێ ئەمرۆ لە شارێکی بچوکدا بەنموونە,نەخۆشیەکی دەروونیءجەستەیی لەو شێوەیە,دەبێتە دیاردەیەکءبەخێرایی تەشەنە دەکات,ئەوا نەک ھەر دەبێ رووبەرووی ببینەوە,بگرە دەبێ ھەوڵی سرینەوەشی بدەین بە تەواوەتی نەک ببردرێتە,چوارچێوەیەکی یاسایی.
دیارە لە ژێر ھەژموونی گۆرانکاریە خێراکانی دنیاو بەناو مۆدێرنەو گلۆبالیزیشیندا,بەداخەوە چەند سالێکە خەریکە شێوە ژیانێکی کۆمەڵایەتیانەی وا لە نێو ئێمەدا سەر ھەڵئەدات,کە لەرووی ژیانەوە تەواو مۆدێلێکی خۆرئاوایانەیە.ھەموو ئەو خەسڵەتە مرۆڤدۆستیانەی مرۆڤی ئێمەی پێ دەناسرایەوە,خەریکە بوونیان نامێنێتءھاوشێوەی کەسێکی خۆرئاوایی دەژیت, لە پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکاندا. ئیدی لە لایەکەوە بەھۆی نائامادەیی کۆمەلگا لە ئاست دیاردەکانی ژیانی نوێو,لەلایەکی تریشەوە لە ژێر گوتاری بەناوپێشکەوتنءکرانەوەوئازادی رەھاوسەربەستیە بێ سنوورەکانی مرۆڤ,خەریکە چەندین دیاردەی ناوازەو نامۆ بەکلتووری کوردی سەر ھەڵئەدەنءمرۆڤی کورد گیرۆدە دەکەن.لە نێویشیاندا دیاردەیەکی لەو شێوەیە کە گومانی تێدانییە,ھاوردەی شوێنەکانی ترە,نەک رەنگدانەوەی سرءشتی کۆمەلگای کوردی کە کۆمەلگایەکی ئایینیءئەخلاقیە.دیارە ئێمە ھەموومان دەزانین یەکێک لە گرفتە ھەرە سەرەکیەکانی کۆمەلگای رۆژئاوایی,گرفتی ھەڵوەشانەوەی خێزانءئەو ئازادیە رەھایەیە کە تاکەکان ھەیەتیان.بەو مانایەی کاتێ مرۆڤ بەھەردوو رەگەزی جیاوازەوە,دەگاتە تەمەنێکی دیاریکراوئیدی سەربەستە لەوەی چۆنءبەچ شێوەیەک دەژیت.گومانی تێدانییە ھەراجکردنی جەستەولە شفرۆشیءبەکاڵاکردنی مرۆڤ خۆی,دەرەنجامی ئەو سەربەستیە رەھایەی مرۆڤ خۆیەتی کە پراکتیزەی دەکات لە ژیانیدا.لەکاتێکدا لە کۆمەلگا رۆژھەڵاتیەکان بەگشتءکوردیش وەک بە شێک لەو کۆمەلگایانە خێزان وەک ئۆرگانێکی کۆمەڵایەتیءپەروەردەیی بوونی ھەیە کەھەمیشە چاودێرورێنوێنییە بە سەر ژیانی تاکەکاندا. لێرەوەش چەمکی ئاکارءرەوشتی تاکانە,لە کۆمەلگا خۆرئاوایەکان جیاواز دەکەوێتەوە لەکۆمەلگا رۆژھەڵاتیەکان بۆ نموونە:_ لە کۆمەلگای کوردیدا چەمکی ئاکار ھەرتەنھا چەمکێکی خودیءتایبەتی نییە,بە پێچەوانەوە بەلکو گشتیشە.بەومانیەی ئاکاری تاک ھەرتەنیا ئاکاری کۆمەڵایەتیءپەروەردەیی خۆی نییە,بەلکو ھی بنەماڵەو خێڵء عەشیرەتەکەشیەتی.بۆیە شە کاتێک ئەو ئاکارە دادەڕمێت,لەگەڵیشیدا بەھای خێزانیشی نامێنێ.بە پێچەوانەی تاکێکی خۆرئاوا کە ھەر تەنیا خۆی بەرپرسە,لە خورەوشتءئاکاری خۆی.لێرەوش ھەڵەیەکی گەورەویە ئەگەر تاک پێی وابێت,سەربەستیەکانی ئەو ھاوشێوەی سەربەستیەکانی مرۆڤی خۆرئاوایە.بە پێچەوانەوە بەڵکو ئەو بەر پرسیاریەتی ئەخلاقیءپەروەردەییءکۆمەڵایەتیشی لە ئەستۆیە. لەو سۆنگەیەشەوە کاتێ چەمکی ئاکار لە چەمکێکی گشتی خێزانی ,دەبێتە چەمکێکی تایبەتی تاکی,بێگومان زەمینەی ئەو دیاردەیە زۆرتر دەبێت.چونکە ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ھەموو ئەو بەربەستە پەروەردەییءئاکاریانە بوونیان نەمێنێت, کە وەک تایبەتمەندیەک, تاک گرێدەدەنەوە بەکۆمەڵ. بەو مانایەی کاتێ تاک, لە ژێر چەتری خێزان دەردەچێتءسەربەستیەکی رەھا وەردەگرێت,لەوێوەش زەمینەی رەھا بوونی ھەموو مافە تاکیەکان دەرەخسێت. بۆیە دیاردەیەکی وەک لە شفرۆشی, ھەر تەنیا لادانێکی ئاکاریانەی تاکەکان نییە,لە رێساو یاسای جووتبوونی شەرعی,بەڵکو بردنی خێزانیشە وەک ئۆرگانێکی کۆمەڵایەتی بەرەو ھەڵدێرءکارەساتءلە یەکتری ھەڵوەشانەوە. بێگومان ئێمە دەزانین دیاردەیەکی لەوشێوەیە,رەنگە دیاردەیەکی گواستراوەی دەرەوەی واقیعی کۆمەلگای کوردی بێت.بەڵام بوونی ئەو دیاردەیە لە شارێکی کوردیء فرۆشیارءکریارەکانیشی بە شێکیان کورد بن, ئەو ا بەدڵنیایەوە مەترسیەکی گەورەیەو لەداھاتوودا, ھەرەس بە خێزانءکۆمەلگا دەھێنێت, ئەگەربنبر نەکرێت….
sadiqrwandze@yahoo.com