لەسەرەوە
لەم ساباتە سیحراویە
لەناوڕەشبەڵەکی پەلەهەورا
هێمای جوانی شۆخێك دەبینم
هێندە باڵ کێشە نیگاری
لەخایاڵم بووبەشیعرو
لەناوپەلم بووبەوشە
کەوتە ناو ئاسمانی رازی چاوم
زۆر پڕشەنگدارڕژایە ناو
بەختەوری و پێکەنینم
لەئاوێنەی وەرزەکانم
بووبەشازادەی ژیانم
لەسەرەوە
لەم ساباتە سیحراویە
کەڕێژنەی باران دێتەخوار
گوێ دەگرم لەمیلۆدی
بروسکەوهەورەتریشقەی
چەند ئەفسوونە ئەوسرشتە
لەبۆدوودڵ کەعاشق بن
لەبۆ دوو ڕۆح کە تێك ئاڵێن
تنۆك تنۆك نۆتەی باران
تێکەڵ بەماچی لێویان بن
لەسەرەوە
لەم سابتەسیحراویە
ئەم شۆخەتژی خەیاڵە
بەچەندین جۆرخۆی دەگۆڕێ
ئەم ئەستێرەوای لێکردوم
کەلەشەڕی عیشقی نەگەم
بەڵام چیبکەم ڕژاوەتە
ناوشەپۆلی دەریای دڵم
ناوپەلم بۆتەجێ ژوانی مەمی
بۆتە ئاوێنەی خولیاموو
عیشقێکی پەلکەزێڕینە
لەسەرەوە
لەم سابتەسیحراویە
شۆخێکی ڕووت پڕلەجوانی
بۆن عەتری مناڵی لێدێ
کەڕۆژانە هەڵی دەمژم
دەوروژێنێ لەشی ڕووتی
هەستی گیانم
گەرنەیچنم ئەم گوڵە سوورە
لەباخی ناوپەلمی نەچێنم
دەترسێم زووچرۆی بژاکێ
ڕابێ ئەم خەونە مەستەی
ناودڵم…