ماوەیەك لەمەوبەر لەكۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی Tennessee State University)) لە ناشڤیلی پایتەخەتی ویلایەتی تینسی مامۆستا عبدالقادر اسماعیل خۆشناو تاوو تویی تیزی دكتۆرانامەكەی كراوو پلەی نایەبی پی بەخشرا .ناوبراو ناونیشانی نامەكەی بەناوی(Cross Layers Decision Making And Fusion In Layered Sensing system) كە پەیوەستە بەپرۆگرام سازی كۆمپیوتەردا.
شایانی باسە تویژینەوەكەی دروست كردنی پرۆگرامیكە (Software ) لە بواری فرۆكەوانی دا بەكاردیت ئەویش بۆ كۆنترۆل كردنی هەستانی فرۆكەو رویشتن وكاتی نیشتنەوەیەتی ، ئەم پرۆگرامە ئامەژە بە سیستەمیك دەكات كە سی چین بەیەكەوە دەبەستیت ئەوانیش خودی فرۆكەكەو و كامیرای ناو فرۆكەخانەو رۆبۆتی بەكارهینراو ئەمەش سیستەمیكی پیشكەوتووی ئیستای ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە كە روبوت رۆلی بەرچاوی دەبیت لەچاودیری فرۆكەكاندا ئەویش بەكونترول كردنی بە پرۆگرامی تایبەتیەوە .
م.عبدالقادر خۆشناو نیشتەجیی شاری ناشڤیلە كە تیایدا زۆرترین رەوەندی كورد لە ئەمەریكا لەم شارە نیشتە جین.ناوبراو سەراری كاری پرۆگرامسازی وەك وەرگیریكی فەرمی لەسەرجەم دام ودەزگاگانی حكومی شاری ناشڤیل كاردەكات،ئەوەی پیویستە بووتریت ناوبراو ماوەی پانزە سالە ژیان لە ئەمەریكا بەسەردەبات و لە سالی 2001 بروانامەی ماجستیری لە هەمان زانكۆو هەمان بەش بەناونیشانی(Design An efficient Data Mining Systems) بەپلەی نایاب بە دەست هینا كە تیایدا ناوبراو تاوكو ئیستاش ئەم بەرنامەیە بەكاردەهینیت لە وەزارەتی تەندروستی ولایەتی تینسی لەهەندیك بەرنامەی تایبەتی ئەم وەزارەتەدا