ئه‌وانه‌ی لێنزی چاو به کاردههێنن وه زۆر له پشتی شاشه‌ی کۆمپیوته‌ره‌وه کار ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه چاوه‌کانیان دووچاری ووشکی بێن. هۆکاریش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ کاتی سه‌یرکردنی مۆنیتۆر و که‌مبوونه‌وه‌ی ڕژان یان ده‌ردانی فرمێسک.
هه‌روه‌ها چاو له کاتی دانیشتن له پێش شاشه‌ی کۆمپیوته‌ر به ڕێژه‌ی پێنچ جار که‌متر دهترووکێنیت له ڕێژه‌ی ئاسایی خۆی. بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ بیت به‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه، ده‌توانیت قه‌تره‌ی تایبه‌تی چاو به‌کاربهێنیت بۆ ته‌ڕکردنی لێنزه‌کان یاخود لێنزێک به‌کاربهێنه که له مادده‌یه‌ک دروستکرابێت پارێزگاری له شێی چاو بکات.