ڤیدیۆ کلیپی نوێ : دواڕۆژ له یه‌که‌م کاری هونه‌ری دا گۆرانی (لێمگه‌ڕێن) کلیپ ده‌کات و بڕیار وایه له‌م ڕۆژانه له زۆربه‌ی که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان په‌خش بکرێت. لێمگه‌ڕێن له وتنی ( دواڕۆژ ) و ئاوازی ( گه‌له‌ری ) له هۆنراوه‌ی محه‌مه‌د جه‌واده و له‌ستۆدیۆی که‌ناره له هه‌ولێر تۆمار کراوه.کامیرامهنی به‌توانا سامان عه‌دنان وه هاوکار مه‌جید به‌کاری وێنه‌گرتن هه‌ڵساون و مۆنتێری ناوداری زۆر له کلیپه سه‌رکه‌وتووه‌کانی کوردستان کاروان زامدار کاری مۆنتاژی بۆ کردووه. وه‌ک زۆربه‌ی جاره‌کانیش هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ گۆران ساڵح له‌م کلیپه وه‌ک یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر به‌شدار. لێمگه‌ڕێن له ده‌رهێنانی سامان عه‌دنان وه به‌رهه‌مهێنانی کۆمپانیای بابیلۆنه.