پاره وسامان و مــــــــــاڵى من
جوانيت و دوكه ڵى تــــــــــــاڵه
ئه گه ر سا تێ دڵم خۆش بێ
ئه ڵێم خه ونه يان خه يــــــــــاڵه
يارم هه رچه ند له له‌گه‌ڵما بێ
واهه ست ئه كه م كه لێم دووره
يــــارى من سوراوى ناوێ
لێوى به خوێنى من ســـــــــــــووره
شيعرى:ده‌رباز جه‌مال
_————————————————————
با له يادچێ
بــــــــا له يـــــــــــادچێ به قوربـــــان و فيداكـــــــــــــــارى
بــــــــــــــــــــا لةيـــــــادچێ شه وانى دوورى بێـــدارى
حاكمى دلَم بووى ئێستا لة عاشقةكةى جـــــــــــــاران ناچيت
نةمرى بؤ هيچ كه س نيه رِؤژێك هه ر دێت تؤش له يادچيت
——————————————————————
تنـۆكه كانى فرميسكم
ئه مشه و خه م بوو بـــه فرمـێـسك
تنـۆك تنـۆك به چـــــــــاوانما ديته خوارێ
تـۆ ته ماشاى ئاسمان بكه به بـێ هه و‌ر
شه سته باران فرمـێـسكى منه ئه بارێ
بكوژى من تـۆ هه زارجارم ئه كوژيت
ده ده ركه وه با زيندوو ببمه وه جـــارێ
خـــــــــــــــــۆپيشه ى تــــــــــۆ دابـڕانه
عيشق لاى تـۆ وه ك پـۆشـــــــاكه
له گه ڵ هــــــــــــاتنى ساڵـى نوێ
ستـۆك ئه بـێـت و كــــــــــــــــــــــارناكا
شـۆخى وڵاتم به وه فان سه ر هه ڵـگره و
له كوردستــــــــانيش حاشـــــــاكه
ئــێـستاش له خه وى غه فـڵـه تــــــــــاى
سه رگه رمى خـۆشى ژیــــــــــانى
ئه بينم چــــــــــــــــــــــــــــــۆن دێـيته وه لام
بـۆ بينينم په رێـشــــــــــــانى
ئه زانى بـێ سووده گوڵم نه ك ئه يگه زيت
ئه يشكـێـنى په نجه ى شوومى په شیمانى
خوينةرانى خؤشةويستم ئةم هؤنراوةم بة ستايليكى نوى نووسيوة لة رووى وةزن و قافيةوة
هيوادارم خزمةتم بة ئةدةبى كوردى كردبـىَ
ده رباز جه مال
——————————————————————————
مردوو زيندوو نابێته‌وه
عه شقت ڕۆح بوو لهجهستهما تۆ ڕِۆيشتى ئــــــهويش نـــــهما
كهئيـــــوهبهجيتـــان هێشــتم لاشهيهكى بێ گيـــــــان جيما
ئه‌ى خۆشـهويستى جـــارانم تازه گه ر بشــــگهڕێیته وه
بێ ســــــووده خۆ قيامه‌ت نيه مـــردوو زينـــــــدوو ببێتــــه وه
——————————————————————————
خه مى دووريت زؤر به داخه وا په يوه سته به ژينمه وه
خه يالى شاعير زؤر دووره به م خه ياله ش ناتبينمه وه
ئاى هه نا سه چه ند دوورم ليت من زه مينم و تؤش ئاسمان
ئه م دوانةش قه ت بةيه ك ناگه ن مه گه ر رؤژى ئاخرزةمان
دةربازجةمال
———————————————————————
عه‌شقت شههادهمه
كه له پــــــۆلا دا ئهنيشم سه‌رم ئه‌خه‌مه سه‌ر ده‌ستم
ته‌نيا لاشه‌م له پـــۆلايه له‌لاى تۆيه دڵ و هه‌ستم
به‌خوا وا بڕوا ئه‌مساڵيش سفره هه‌موو وانهكـــانم
سوودى چى يه تۆ نهيبينى سه‌ختى و به‌رزى نمره‌كانم
سهبوريم دێ به پــــۆلهكهم شوين پێى ساڵانى تۆى لێ يه
شه‌هاده‌ى دكتۆرام نـــــــاوێ شه‌هاده‌ى عه‌شقى تۆم پێ یه
دهربازجمال
————————————————————————-
دنیای شاعیر
وا گشت ته‌مه‌نم به‌رێ كرد به‌خه‌فه‌ت و ده‌رده ســـــــــــهرى
ژيان فێرى کردم مرۆڤ قه‌ت ناگــــــــــــــــــــاته به‌خته‌وه‌رى
ئه‌گه‌ر ساتێك خۆشى ژيــــــــــان ڕێى بۆ لام هه‌ڵه كردايه
ئه‌وسا ئه‌م ووت ڕاسته ئه‌ڵێن جێى ژيانه ئه‌م دونیـــــــــایه
كچى جوان گه‌ر تۆش ئه‌ته‌وێ له‌حاڵى شــــاعير حاڵى بى
ئه‌بێ حاشاكهى له خۆشى ماڵى ئه‌ندێشه و تـــــــاڵى بى
ئه‌ى ناسكتر له نــــــاسكى هۆ هه‌وێنى ئه‌م شيــــــــــعرانه
تا نه‌بى به خۆشه‌ويستم قه‌ت تێناگه‌ى دنياى شاعير چه‌نێك جوانه
———————————————————————–
گله‌یی ئه‌كه‌م له يۆنان
جگه له تۆ هیچم نیه خۆم به ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌زانم
گه‌ر جه‌لادێکیش بمبینێ گریانی دێ بۆ ژيانم
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌مه‌وه ئه‌مكوژێ خه‌می به نازيت
له ناو شاجوانانی دنيا ته‌نيا هه‌رتۆ جوان و شازيت
كه لێوانت ئهبزوێنى ههموويی شيعره ووته‌كانت
خۆزگه منیش حه‌رفێک ئه‌بووم ئه‌هاتمه سه‌ر زووبانت
ئه‌و هه‌موو نازه به‌سه‌ر من چۆن ته‌مه‌نم نابڕێته‌وه
ئه‌و نازه به‌سه‌ر شاخاکهى به‌رگه ناگرێ ئهتوێته وه
گله‌یی ئه‌كه‌م له يۆنان له گشت ووڵاتانى جيهان
جوانی وه‌ك تۆ قه‌ت نه‌بووه كه‌چی ناشتكهن به شاجوان
كوا ڤينۆس وه‌ك تۆ جوان بووه وا كرديان به خودای جوانی
پيش ئه‌وه‌ی نازت بمكوژێ پيت بڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌يه كه كوردێكى كوردستانی