خۆشەویستیت وەک هەناسەم
بە ناخمدا شۆڕ بۆتەوە
بۆتە دڵۆپى خوێنى جەستەم
هەرگیز لێم جیا نابێتەوە
***
تۆ وەک نەمام لە کەنارى
دەریاى عەشقى من ڕواوى
بە نهێنى لەگەڵ هەست و
سۆزى دڵى من دواوى
***
لە هەر شوێنێ سەرنج بدەى
لەبەر دەمتام کڕنۆش ئەبەم
ڕۆژێ سەدجارحەزەکانم
لە ژێر پێتا لە خاچ ئەدەم
***
تا لێرەبى لە قەڵاوە
بانگى عەشقت ڕادەدێرم
هەموو شەوێ پەیامێکت
بە منارەدا بۆ ئەنێرم
***
کە چویتەوەش دڵنیابە
گوڵم لەوێش لێت دانابڕێم
شەوانە وەک مانگى چواردە
لە پشت گۆیژەوە بۆت هەڵدێم
قههار شێخانی
5/1/2004