لیۆ فیلم بۆ کاری هونه‌ری له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌ست به‌کاره‌کانی خۆی له وڵاتی نه‌رویج به ده‌کات، وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لیۆ فیلم له‌لایه‌ن وێنه‌گر و هودهرهێنهر پیشه‌وا نه‌به‌رده ده‌بێت. لیۆ فیلم به کوالێتێکی زۆر به‌رز به کامیرای پرۆفیسیۆناڵ و سیتی کاملی مۆنتاژ کاره‌کان ئه‌نجام دهدار، وه هه‌روه‌ها من وه‌ک پیشه‌وا نه‌به‌رد ئه‌توانم بڵێم گه‌رچی زۆرێک له کاری ڤیدیۆ کلیپ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌نجام دراوه هدهستخۆشی له هه‌موو ئه‌و ستافانه‌ی له‌و بواره‌یا کار ده‌که‌ن کاری جوانیان زۆره، به‌ڵام من بۆشاییه‌کی ته‌واو ئه‌بینم بۆ کاری ڤیدیۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆیه لیۆفیلم وه‌ک ستافێکی خنجیله هه‌ڵده‌ستێت به دروستکردنی ڤیدیۆ کلیپ و کورته‌فیلم و وه مۆنتاژ کردنیان به شێوازێکی زۆر سه‌رده‌میانه.
جێگای گوتنه که کاری ڤیدیۆ کلیپی کوردی له‌ڕوی فرێمی ڤیدیۆییهکانمانهوه زۆر سهردهمیانانه نه‌بوون تا ئێسته، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و کیشه‌یه لیۆفیلم جاره‌سه‌ر کراوه، هیوام وایه که له کۆتایی مانگی 8ی 2010 دا ده‌ست به کاره‌کانمان بکه‌ین.وه‌ک لیۆفیلم هیوادارم بتوانم ببمه جێگای دڵخۆشی بۆ ههمووهونهرمهندانی کورد له ڕوی ڤیدیۆی کاره‌کانیان. من وه‌ک پێشه‌وا نه‌به‌رد به کوالێت ترین کاری ڤیدیۆ کلیپی کوردیم له کلییپی به‌سه‌ی کاروان هه‌ورامیم داناوه، به‌س به داخه‌وه کاری کورد نییه! کۆمپانییایه‌کی ئێرانی ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام داوه، بۆیه پێم باشه.ئێمه‌ی کورد هیچمان له وڵاتانی دراوسێ که‌متر نییه، ئیتر دره‌نگه پێویسته که ئێمه‌ش کارێک بکه‌ین چیتر هونه‌رمه‌نده‌کانمان ڕوو نه‌که‌نه خه‌ڵکان و کۆمپانیای بیانی بۆ کاری پڕ کوالێت!